لڤین
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بڕی پاداشتی دارایی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد و كه له‌نێوان 150 هه‌زار دینار بۆ 250 هه‌زار دینار ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پاداشتی دارایی ئه‌و كارمه‌ندانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه دیاریكراوه، به‌جۆرێكه هه‌ر كارمه‌ندێكی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ده‌رچوی زانكۆ یان خوێندكار بێت و دانه‌مه‌زرابێت بڕی 250 هه‌زار دیناری پێده‌درێت.
له‌لای خۆیه‌وه، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی رۆژنامه‌وانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندوه، “ئه‌و پاداشته بۆ یه‌ك رۆژی كاركردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه كه له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌بن، سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیش كراون به دو به‌شه‌وه، به‌شێكیان له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان له ده‌نگدانی گشتی”.
بڕیاره رۆژی 20ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری پێویستی له‌وباره‌یه‌وه كردوه.