لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئاسیاسێڵ لە کۆبونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیدا دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150٪ پەسەندکرد

New Project ()

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی

ئاسیاسێڵ لە کۆبونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیدا دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150٪ پەسەندکرد

 

سلێمانی، عێراق – 24ـی ئایاری 5202 دەستەی گشتی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان لە عێراقدا لە رۆژی 24ـی ئایاری 5202 لە سلێمانی کۆبونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن ئەنجامدا. خاوەن پشکەکان بە کۆی دەنگ ڕەزامەندی خۆیان لەسەر سەرجەم بەندەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند.

 

ئەو بڕیارە سەرەکییانەی کە لە میانی کۆبونەوەکەدا دران، بریتی بوون لە: پەسەندکردنی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ڕاپۆرتی وردبینی دارایی و تۆمارە داراییەکانی کۆمپانیا بۆ ساڵی دارایی 2024، هەروەها ڕاسپاردنی وردبینێکی دەرەکی دارایی بۆ پێداچوونەوە و وردبینیکردنی ژمێرەکانی کۆمپانیا بۆ ساڵی 2025. هەروەها دەستەی گشتی دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150٪ ـی لە سەرمایەکە پەسەندکرد، بە بڕی 1.5 دینار بۆ هەر پشکێك کە دەدرێت بە سەرجەم خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا کە لە لیستی خاوەن پشکەکاندا تۆمارکراون لە رۆژی بەستنی کۆبونەوەی دەستەی گشتیدا ، بە پێی ماددەی “4”ـی بڕیاری ژمارە “25” ـی ساڵی 2024 کە لە لایەن دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق “هیئة الأوراق المالیة العراقیة”ــەوە دەرچووە.

 

ئەم دابەشکردنەی ئەمساڵ بێ وێنەیە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەدای دارایی کۆمپانیایە لە ساڵی 2024 ـدا، سەرباری باڵانسی نەختینەیی بەردەست و سەرمایەی زیادەی کەڵەکەبووی کۆمپانیا، کە بووەتە هۆی ئەوەی دابەشکردنی قازانجی ئەمساڵ بێ وێنە بێت.

 

بەرێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ سوپاسی خاوەن پشکەکانی کرد بۆ پشتگیریکردنی هەمیشەیی و پابەندبوونیان بە گەشتی گەشەکردنی کۆمپانیا. هەروەها بەڕێز فاروق دووپاتیکردەوە و ڕایگەیاند: “ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە چەسپاندنی شوێندەستی ڕوونی خۆی لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا، و پابەندبوونی بەهێزی خۆی نیشانداوە بۆ ڕابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنانی چارەسەری پێشکەوتوو لە بواری پەیوەندییەکاندا”.

 

ئاسیاسێڵ هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی، لە هەمان کاتدا پارێزگاری بکات لە پابەندبوونی بە گەشەپێدان و داهێنان و باڵادەستی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی، سەرباری ڕۆڵی کاریگەری لە برەودان بە ئابووری عێراق و بەردەوامی لە پابەندبوون بە ڕێساکانی حوکمڕانی باش و بەرپرسیارێتییەکەی بەرامبەر بە ژینگە و کۆمەڵگای عێراقی.

 

 

دەربارەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

 

بيان صحفي

آسياسيل توافق على توزيع أرباح نقدية بنسبة 150٪ من رأس المال في الإجتماع السنوي للهيئة العامة

 

السليمانية، العراق – 24 أيار 2025 – عقدت شركة آسياسيل الرائدة في مجال الإتصالات في العراق، إجتماع هيئتها العامة يوم السبت 24 ‌أيار 2025، في السليمانية. ترأس الإجتماع السيد فاروق مصطفى رسول، رئيس مجلس الإدارة. وافق المساهمون بالإجماع على جميع البنود المدرجة على جدول الأعمال.

 

شملت القرارات الرئيسية التي تمّ إتخاذها خلال الإجتماع الموافقة على تقرير مجلس الإدارة وتقرير مراقب الحسابات والقوائم المالية للشركة للسنة المالية 2024 وتعيين مدقق خارجي لمراجعة وتدقيق حسابات الشركة لعام 2025، كما أقرت الهيئة توزيع أرباح نقدية بنسبة 150٪ من رأس المال، بواقع 1.5 دینار عراقي للسهم الواحد، تُصرف لجميع المساهمين المُسجّلين في سجل مساهمي الشركة في يوم انعقاد اجتماع الهيئة العامة، وذلك وفقاً للمادة (4) من اللائحة التنظيمية رقم (25) لسنة 2024 الصادرة عن هيئة الأوراق المالية.

 

ويُعد هذا التوزيع استثنائياً مقارنة بالسنوات السابقة، ويعكس الأداء المالي للشركة خلال عام 2024، بالإضافة إلى الرصيد النقدي المتوفر والفائض المتراكم لدى الشركة، مما يجعل توزيعات هذا العام استثنائية.

 

وأعرب السيد فاروق مصطفى رسول عن شكره للمساهمين على دعمهم الدائم والتزامهم برحلة نمو الشركة. وأكد قائلاً: “استمرت آسياسيل في وضع بصمتها الواضحة في قطاع الإتصالات العراقي، حيث أظهرت إلتزاماً قوياً في قيادة التحول الرقمي وابتكار حلول إتصالات متقدمة.”

 

آسياسيل تسعى للإستمرار في نجاحاتها، مع الحفاظ على إلتزامها بالتطوير والإبتكار والتفوق في تقديم خدماتها، إضافة إلى دورها الفاعل في تعزيز الإقتصاد العراقي والاستدامة امتثالاً لقواعد الحوكمة الرشيدة ومسؤوليتها تجاه البيئة والمجتمع العراقي.

 

عن شركة آسياسيل:

آسياسيل “تجمعنا سوە” هي المزود الرائد لخدمات الإتصالات المتنقلة والخدمات الرقمية في العراق، حيث تصل قاعدة مشتركيها إلى مايقارب 20  مليون مشترك. وقد تم الإعتراف بآسياسيل كأول شركة إتصالات محمولة تعمل في العراق وأول من يحقق تغطية محلية كاملة. تقدم آسياسيل خدمات 4G+ عالية الجودة في جميع المحافظات العراقية حیث تغطي شبكتها أكثر من %99.06 من سكان العراق، مما يجعلها الشبکة الأكثر انتشاراً وتغطيةً بين مشغلي الهواتف المحمولة في العراق. منذ كانون الثاني 2015، تفخر آسياسيل بكونها أفضل مزود لخدمة الإنترنت، يقدم أعلى جودة شبكة في العراق.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks