Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی؛سەرکەوتنی سەرژمێریی نیشتیمانیی دانیشتوان لە عێراق بۆ ساڵی 2024 بە پشتگیرییەکی بێهاوتا لە ئاسیاسێڵەوە

c df d ceadcd

سلێمانی، عێراق – تشرینی دووەمی 2024 – ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە پابەندیی خۆی بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی نیشتیمانیی عێراق دووپاتدەکاتەوە لە ڕێی بینینی ڕۆڵێکی سەرەکیی لە سەرخستنی پرۆسەیسەرژمێری نیشتیمانی ساڵی 2024، کە یەکێکە لە دیارترین دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی وڵات بۆ ئەمساڵ.

 

وەکو بەشێک لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانیی خۆی، ئاسیاسێڵ هەستا بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی داتا بۆ پشتگیری کردنی کارکردنی ئامێرەکانی تابلێتی تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان، کە ئەم سیمکارتانە بە مەبەستی مسۆگەرکردنی پەیوەندییەکی کارا و جێگیر بۆ ئەو ئامێرانەی لەکاردابوون کە لە پرۆسەی سەرژمێرییەکەدا بەکاردەهێنران لە سەرتاسەری عێراقدا.

 

لەسەروو ئەمانەشەوە، ئاسیاسێڵ بە هەڵمەتێکی بێبەرامبەری ئاڕاستەکراو لە ڕێی کورتەنامەوە بەشداری لە پشتگیری کردنی پڕۆژەکەدا کرد بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە گرنگی سەرژمێری و هاندانیان بۆ بەشداریکردن تیایدا و پاڵپشتیکردنی تیمە مەیدانییەکانی سەرژمێری.

بۆ پشتگیریکردنی زیاتری پڕۆژەکە، ئاسیاسێڵ تیمێکی تایبەتی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەندی دابین کرد کە بیست و چوار کاتژمێر و بە درێژایی هەفتە بەردەست بوون بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا چارەسەری هەر کێشەیەکی بەپەلە یان پێویستییەکی تەکنیکی بکەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشداری کرد لە جێبەجێ کردنی بێ کێشەی پڕۆژەکە و سەرخستنی.

ئەم هەوڵانەی کۆمپانیا لە پڕۆژەی سەرژمێریدا ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەهێزی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی پلاندانانی عێراق و دەزگای سەرژمێری و سیستەمەکانی زانیاری جوگرافین، کە بەشداریکرد لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرژمێری نیشتیمانیی دانیشتووان بە شێوەیەکی کارا، ئەمەش گرنگی کاری هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدووپاتدەکاتەوە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی ڕەوڕەوەی پێشکەوتن لە عیراقدا.

ئاسیاسێڵ، کە هەردەم پێشەنگی ئەو کۆمپانیایانە بووە کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە نیشتیمانییە گرنگەکاندا، ئامادەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن شانبەشانی دامەزراوە نیشتیمانییەکان بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتی زیاترو ڕێگە خۆشکردن بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی گەشاوە بۆ عێراق.

(کۆتایی)

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکاری پێشەنگی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی 18.6 مليۆنە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیایخزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو ناوخۆی عێراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر %99.06ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top