Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

تۆمەتبارێکی هەڵهاتووی بەغدا لە هەولێر دەستگیرکرایەوە

6920241124800 ed02f8bb 9808 4494 8164 49aae01de799

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە زیندانەکانی بەغدا هەڵهاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، “تۆمەتبار(ع ، س، ع ) لەشاری بەغدا بەتۆمەتی سپیکردنەوەی بڕی 35 ملیار دیناری عێراقی و ساختەکردنی چەکی بانکی، هەروەها چەند فەرمانێکی گرتنی هەبووە لە شاری بەغدا، لەکاتی بردنی بۆ دادگا لەگەل ئەفسەرێکی پۆلیس هەماهەنگی کردوە و بەرلەوەی بگاتە دادگا هەڵاتوە، خۆی گەیاندووەتە شاری هەولێر”.

ئاماژە بەوەکراوە، “دوای ماوەیەکی کەم و بەڕێگەی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیمان شوێنی تۆمەتبار بە ماوەیەکی کەم ئاشکرا بکەین و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد”.
جێگەی ئاماژەیە تۆمەتباری ناوهاتوو هەوڵی ئەوەی دابوو کە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە لە شاری هەولێرەوە هەڵبێت.
لڤین پرێس
Scroll to Top