لڤین
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لەم دۆخە ئەمنییە ناجێگیرەدا، گرنگترین مەسەلە بەرگری لە خاکی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانە.
سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکاش، بەرپرسانی ئێرانی ڕوونیان کردووەتەوە کە “دیالۆگ و دانوستاندن لەگەڵ لایەنێک کە هاوپەیمان و هاوکاری لایەنی هێرشکارە، بێ مانایە و سوودی نییە.”
ئەم هەڵوێستە نیشانی ئەوە دەدات کە ئێران بە ئەمریکا وەک هاوپەیمانی ئیسرائیل دەڕوانێت و بەهۆی ئەم پەیوەندییەوە، ئامادەیی بۆ دانوستاندنی دیپلۆماسی نیشان نادات.
ئەم بەیاننامەیە لە کاتێکدا دەردەچێت کە تەنشی سیاسی و سەربازی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ئاستێکی بەرزدایە و هەرێمەکە ڕووبەڕووی مەترسی تەشەنەبوونی شەڕێکی فراوانتر دەبێتەوە.