لڤین
خواجە ئاسف، وەزیری بەرگری پاکستان لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەگەر وڵاتە ئیسلامییەکان ئێستا یەکنەگرن و هاوکاری نەکەن، ئەوا هەمووی دەکەونە مەترسییەوە و ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی وڵاتانی یەمەن، فەڵەستین و ئێران دەبنەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
خواجە ئاسف دواپاتی کردووەتەوە کە پاکستان بەتەواوی پشتگیریی ئێران دەکات لەم پێکدادانەدا و باوەڕی وایە کە بێدەنگی چیدیکە بژاردەیەک نییە بۆ جیهانی ئیسلامی.
لەم پەیامەدا، وەزیری بەرگری پاکستان گرنگی یەکگرتن و هاوکاریی نێوان وڵاتە ئیسلامییەکانی جەختکردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمەکە دەبنەوە.