لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەرۆککۆماری ئێران بۆ سەرۆکی ئەمریکا، لەژێر گوشاردا دانوستاندن ناکەین

Image copy

لڤین

سێشەممە ١١ی ئاداری ٢٠٢٥، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە وەڵامی فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئێستا کە هەڕەشە دەکەیت، من هەرگیز نایەم لەگەڵ تۆ دانوستاندن بکەم، چیت لەدەست دێت بیکە.”

پزیشکیان ڕەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ زیلینسکی گرت و گوتی: “ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ زیلینسکی کردی، بەڕاستی شەرمە بۆ مرۆڤ، کەسێک ئاوا قسە بکات، ئەوە قبووڵکراو نییە.” هەروەها جەختی کردەوە کە “لەژێر گوشاردا دانوستاندن ناکەین.”

لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ترەمپ سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار”ی لە دژی ئێران نوێکردەوە، ئەو سیاسەتەی کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا جێبەجێی کردبوو. لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدا، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە.

ڕێککەوتنەکە کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەنێوان تاران و وڵاتانی ڕۆژئاوادا واژۆ کرابوو، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵوەشێندرابوونەوە و تارانیش بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار کردبوو.

ڕۆژی هەینیی ڕابردوو ترەمپ ڕایگەیاندبوو نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ناردووە و داوای لێکردووە گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی بکەن، “ئەگەرنا بۆ ئەوان خراپ دەبێت”. دوای ئەوەش وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: “ئێمە گوێمان لە بابەتی نامەکە بووە، بەڵام هیچ شتێکمان پێنەگەیشتووە.”

لەم چەند مانگەی دواییدا، تاران دەستی بە هەوڵی دیپلۆماسی کردووە لەگەڵ سێ وڵاتە ئەوروپییەکە (بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا)، بۆئەوەی کێشە ئەتۆمییەکان چارەسەر بکەن.

 

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks