1- مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.
2- کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی سوریا مافی هاوڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی مسۆگەر دەکات.
3- ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە تەواوی خاکی سووریا.
4- تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.
5- مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سورییەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.
6- رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری رق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.
7- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.