
هێشتا ژیانی ئۆندەر لە مەترسیدایە
لڤین ئەو نەخۆشخانەی سرری سورەیا تێدا لەژێر چاودێری چڕە ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ماوە. ئەمڕۆ هەینی، 18ـی نیسانی 2025، نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتئینگەیل لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: “بە گشتیی دۆخی تەندروستی وەک خۆیەتی، چاودێری کردنی لە بەشی چاودێری چڕ وەک دوێنێ بەردەوامە، چارەسەرەکانمان بۆ هەوکردن بەردەوامە.







