
ئێران: بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرین
لڤین ئێران رایگەیاند، داواکاریی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم خەیاڵیی و رەتکراوەیە، دەشڵێت: هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی قۆناغی شەشەمی دانوستانەکان دیارینەکراوە. ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچەشنە ئەگەرێکی هەڵپەساردنی یۆرانیۆم رەتکراوەیە بەمەبەستی گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی. وتیشی: ئەو داواکارییەی واشنتۆن بۆ قەدەغەکردنی پیتاندنی








