لڤین پرێس – Lvin Press

هەواڵ

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: جۆلانی تیرۆریستەو تاوانی تۆقێنەر بەرامبەر عەلەوییەكان دەكات

لڤین یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی كۆمەڵكوژییەكانی هێزەكانی سەربە دیمەشق بەرامبەر بە عەلەوییەكان لە سوریا، رایگەیاند، جۆلانی ماسكەكەی خۆی فڕێ دا و روخسارە راستەقینەكەی خۆی دەرخست كە تیرۆریستێكی جیهادی سەربە قوتابخانەی قاعیدەیەو تاوانی تۆقێنەر بەرامبەر بە عەلەوییەكان ئەنجام دەدات.  یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستێكدا لە هەژماری خۆی

زیاتر بخوێنەرەوە »
kurdistan w h

حەماس لە قاهیرەیە بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست و ئیسرایل هەڕەشە دەکات

لڤین بەرپرسێکی حەماس گوتی: شاندێکی بزووتنەوەکە بە مەبەستی پرسی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە  لە قاهیرە کۆبوونەوە. ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاداری 2025، سەرکردەیەکی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: شاندێکی باڵای سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس، گەشتوونەتە قاهیرە بە مەبەستی دانوستانکردن بۆ ئاگربەستی دووەم . ئاماژەی بەوەشدا، بڕیار وایە رۆژی شەمە لەگەڵ بەرپرسانی میسر

زیاتر بخوێنەرەوە »
photo x x

لە یەمەن بەهۆی نقومبوونی چوار بەلەمەوە ١٨٦ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون

لڤین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی نقومبوونی چوار بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یەمەن و جیبۆتی، ١٨٦ كۆچبەر بێسەروشوێنن. ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا  لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە پلاتفۆڕمی “X” بڵاوی كردەوە، هەواڵیان پێ گەیشتووە لە بێسەروشوێنبوونی ١٨٦ كۆچبەر، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چوار بەلەمی کۆچبەران لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
b d fb aaadba x

لە کەلار گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

لڤین لە شارۆچکەی کەلار، لە ئەنجامی شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو کەس، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ کوژرا، کە دانیشتووی گەڕەکی شەهیدان بووە و ناوی ئاریان فەرهادە. ئەمشەو، لە گەڕەکی شەهیدان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێک بەناوی ئاریان فەرهاد، کە لە دایک بووی ساڵی ٢٠٠٧ـە، بە چەقۆ بریندار دەکرێت و

زیاتر بخوێنەرەوە »
Araghchi

ئێران: گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ ناکەین و لە ئیسرائیل ناترسین

لڤین لە وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ-دا، وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا رەت دەکاتەوە دەڵێت: لەکاتێدا ئەمەریکا فشارەکانی زیاتر دەکات، ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکەین و ترسمان لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل نییە. سەبارەت بە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، کە بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ناردووە، عەباس

زیاتر بخوێنەرەوە »
DXB scaled

وەزارەتى کارەبا: پرۆژەی روناکی گەیشتە یەکەمین گەڕەکی سلێمانی

لڤین وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە درێژەى هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی، پرۆژەی رووناکی گەیشتووەتە یەکەمین گەڕەکی شارى سلێمانی، دەشڵێت: تاوەکو کۆتایی ساڵى 2026 کارەبای هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک قۆناغێکی ئەزموونی، لە رێگەی پرۆژەی رووناکییەوە هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێریی

زیاتر بخوێنەرەوە »
khameneie trump

ترەمپ نامەیەکی بۆ تاران نارد و داوای دانوستان دەکات

لڤین سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ ڕابەری باڵای ئیسلامی ئێران ناردووە و داوادەکات دەست بە دانوستان بکات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس بزنس”ڕایگەیاند، نامەیەكەم بۆ رابەڕی باڵای ئێران ناردووە بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی. ئاماژەی بەوەشدا، نامەکەم سەبارەت بە دانوستانە

زیاتر بخوێنەرەوە »
د سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیى تەندروستیی سلێمانی کەناڵ scaled

د. سەباح هەورامی: سێ مانگە دابینکردنی دەرمان بۆ سلێمانی دواکەوتووە

لڤین د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیى تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، سێ مانگە دەرمان بۆ سلێمانی دابین نەکراوە و ساڵانەش پێویستیان بە 150 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستیی سلێمانی هەیە، بەڵام نزیکەی 10 ملیار دیناریان بۆ دابین دەکرێت و راشیگەیاند، تێبینیی زۆریان لەسەر گرێبەستی تاقیگەکان هەیە. د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی

زیاتر بخوێنەرەوە »
n

سوپای تورکیا لە سنوری سلێمانی هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا

لڤین سوپای تورکیا گوندی گەڵاڵەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد، لە دواى بڵاوکردنەوەى بانگەوازەکەى رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بۆ ئاشتی تاوەکو ئێستا سوپاى تورکیا زیاتر لە 10 هێرش و بۆردوومانی لەناو خاکى هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی رایگەیاند، کاتژمێر 23:40ـی شەوى رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە

زیاتر بخوێنەرەوە »
AP scaled

حەماس وەڵامی هەڕەشەکەی ترەمپ دەداتەوە

لڤین بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس، وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە کە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی کردبوو رایگەیاند، تەنیا رێگە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بەرەوپێشبردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستە. ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی باڵای حەماسەوە کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت بڵاویکردەوە، باشترین رێگا بۆ ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، هەنگاونانە بەرەو جێبەجێکردنی قۆناغی

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks