لڤین پرێس – Lvin Press

هەواڵ

24112024616800 55

ئەمرۆ زیاتر لە 284 ملیۆن دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە خراوەتە بازاڕەوە

لڤین ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی 11ـی 2024، بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 284 ملیۆن و 547 هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. کە لەو بڕەش 10 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە کاش بووە. بازارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە دۆخێکی ناسەقامگیردان، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەگەری هێرشکردنە سەر

زیاتر بخوێنەرەوە »
24112024533800 467256518 1259159028564865 1841123262213248260 n

لە روداوێکی هاتووچۆدا گیان لەدەستدانێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە

لڤین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار-خانەقین کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٤ هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار-خانەقین لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسکەر توشی رووداوی هاتوچۆ بوون، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکان لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
Untitled 6 2 800x455

پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

لڤین پاسپۆرتی هەولێر لەبارەی کاراکردنەوەی نۆرەگرتن و چۆنێتی ڕاییکردنی مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی11ی2024 لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، سیستەمی ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشن و وێبسایتی تایبەت بە پاسپۆرتەوە نۆرە بگرن. دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پاسپۆرتی هەولێر: سیستەمی ئەپلیکەیشنی

زیاتر بخوێنەرەوە »
96ee7012 72672020 105533793 849463812246108 1488817825059238241 o

کۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پەسەندکرا

لڤین کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا و له‌ ئێستادا ته‌نها نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان ماوه‌. کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسندکراوه‌، به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كانی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی و

زیاتر بخوێنەرەوە »
xalifan

کامێرای تۆمارکردنی تیژرەوی لە ڕێگایەک دانرا

لڤین هاتووچۆی سۆران دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە ڕێگای خەلیفان سپیلک ڕاگەیاند. لە بلاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە 24/11/2024 کامێراکانی چاودێری خێرایی لە جووت سایدی خێرایی خەلیفان سپیلک دادەنرێت، و لەو وادەیە بەدواوە تیژڕەوی تۆماردەکرێت. ئاماژە بەوەشداراوە،  رێژەی دیاریکردنی خێرایی لە ڕێگایەدا بە دووجۆرە، یەکەم بۆ ئۆتۆمبیلی

زیاتر بخوێنەرەوە »
a31f04b1 50fe 4667 89df b37e8e4a601c

مالکی و حەلبوسی رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق

لڤین رۆژنامەی “العرب جدید” بڵاویکردووەتەوە، نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبە تەقدوم فشار دەكەن پێش مانگی تشرینی یەکەم/ ١٠ی ساڵی ٢٠٢٥ هەنگاوەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق خێرا بکرێت، هاوکات دەشیانەوێت بە زووترین كات سودانی لە پۆستەكەی دووربخەنەوە. رۆژنامەی “العرب جدید” لەزاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسی

زیاتر بخوێنەرەوە »
23112024622800 کونسڵ

کونسوڵی ئەمەریکا: دەبێت گەنجانی عێراق پەروەردە بکرێن

لڤین ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2024، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS24) جەختی لەسەر بەهێزکردنی گەنجان کردەوە وەک بەردی بناغەی بەشداریی ئەمەریکا لە عێراق. ئاماژەی بەوەکرد، “بەرنامەکانی وەک بورسی فوڵبرایت، بەرنامەکانی ئینگلیزی ئەکسێس و دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی سەرکردایەتی، دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ

زیاتر بخوێنەرەوە »
R (5)

تورکیا بەردەوامه لە دورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان

لڤین حکومەتی تورکیا دوو سەرۆک شارەوانی کوردی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و بەرپرسانی حکومەتی لە شوێنی ئەوان دانا. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکە سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی لایەنگری کوردی لە دوو شاری دەرسیم و پلوور لە پۆستەکەی خۆیان دوورخستووەتەوە و بە شێوەیەکی کاتی بەرپرسانی دەوڵەتی خستوەتە شوێنییان. وەزارەتەکە وتی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان

زیاتر بخوێنەرەوە »
23112024618800 large

پڕۆژەی فڕۆکەخانەی موسڵ لە تەواوبوندایە

لڤین وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ لە تەواوبوندایە پڕۆژەکە لە ٪٨٦ ی تەواو بووە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوو تەواو بکرێت. ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێڕاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رێژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵ ٪٨٦ ی تەواو بووە، پێشبینییش

زیاتر بخوێنەرەوە »
jZlw2igDmhUYSF35mouw

هونەرمەند “زاهیر عەبدوڵڵا” کۆچی دوایی کرد

لڤین ئەمڕۆ هونەرمەندی بواری سینەما و شانۆ “زاهیر عەبدوڵڵا” بەهۆی سەختی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.  ئەمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، شیرین سابیر، هاوژینی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: دوای ململانێکی توند لەگەڵ نەخۆشیە سەختەکەی کە شێرپەنجە بوو ئەمڕۆ هاوسەرەکەم گیانی لەدەست دا. ئاماژەی بەوە دا، تەرمی هاوسەرەکەی لە گۆڕستانی کەسنەزان

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top