
وتەبێژی پارتی: بەم نزیكانە لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە
لڤین مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، بەم نزیكانە لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە. مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان، لەبارەی ئەوەی كەی كەسێك رادەسپێرن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، وتی”ئەم بابەتە هەموی تەوقیتاتی یاسایی خۆی هەیەو ئێمە لەگەڵ تەوقیتەكان بەرەوپێشەوە دەچین.”








