
نەخۆشی میدیایی: کاریگەری میدیای ناپڕۆفیشناڵ لە کۆمەڵگەی کوردیدا
وتاری شیکاری: سیروان عوبەید لە سەردەمی گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆجیا و فراوانبوونی ڕووبەری گەیاندن (ماس میدیا) لە هەرێمی کوردستان، کە بەردەوام دابینکردنی زانیاری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ئاسانتر دەکات، بەڵام هاوکات دیاردەیەکی مەترسیداری ئەخلاقی و پیشەییشی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. ئەم دیاردەیە چیتر تەنها پێشێلکردنێکی سادەی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵکو دەکرێت ناوی بنرێت








