لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

جەنگیز چاندار: لە 10 رۆژى داهاتوودا حکومەت هەنگاوی نوێ دەنێت

لیڤن

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە دیداری شاندی ئیمراڵی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: دیدارێکی تێروتەسەل بووە، پێشبینی دەکەین لە ماوەى 10 رۆژى داهاتوودا حکومەتى تورکیا هەنگاوێ نوێ بۆ پڕۆسەی چارەسەریی بنێت.

چاندار لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لە ئاڕتی تیڤی رایگەیاند: لە ساڵانی رابردوودا وەک رۆژنامەنوسێک لە کۆشکی سپی ئەمریکا ئامادەبووم لە دیدارکانی سەرۆکەکانی تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا کەمتر لە کاتژمێرێک بووە، بەڵام لە دیدارەکەى نێوان شاندەکە و ئەردۆغان کاتژمێرێک و  25 خولەک بووە ئەمەش لە پڕۆتۆکۆڵی سەرۆککۆماردا بە کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن دادەنرێت و بێگومان هۆکارەکەی بەهۆی گرنگی بابەتی ئاشتییەوەیە.

پێشتر ئەردۆغان خۆی بەدوورگرتبوو بەوەى قسە لەسەر پڕۆسەکە بکات، بەڵام ئێستا راستەوخۆ لەنێو پڕۆسەکەدایە بە ناوی سەرۆکی دەوڵەت بەشداری لەو کۆبونەوەیە کردووە.

 

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks