لەم ڕۆژانەدا كتێبی (بیرەوەرییەكانم دوای1991- بەرگی چوارەم-یاداشت) لە نووسینی نەوشیروان مستەفا، یادی بەخێر، بە نهێنی بڵاوكرایەوە، (گوایە دەستنووسەكانی دزراوە…!؟)
كتێبەكە ناوی ئامادەكار، هەڵەچن، دیزاین و چاپخانە و هیچ كەسی بەسەرەوە نییە، كە ئەوە بۆخۆی دەلالەتی زۆر هەیە واتا (قاچاغە)
پێش چەند ڕۆژێك، یەكێك لە مخالیف و نەیارە لە مێژینەییەكانینەوشیروان وتی: تۆ چۆن ڕۆژنامەنووسێكی ئاگات لەو كتێبە نهێنیەیەی نەوشیروان نییە؟
بۆ عەوداڵی كتێبەكە گەڕام.
گەنجە كتێبفرۆشەكە، سەیرێكی كردم!
وتم: كتێبەكەی نەوشیروان مستەفا هەیە؟
وتی: بۆ خۆتە؟
وتی: لە شوێنێكە، دەچم دەیهێنم! دە دەقەی پێچوو، لە عەلاگەیەكدا هێنای، وتی: (25) هەزارە، بەڵام تكایە باسی من نەكەی، كە پێم فرۆشتووی، لە هەندێك شوێن بە (40-50) هەزار دینار دەفرۆشرێ.
وتم: بۆ قاچاغە؟
وتی: ئم…!؟
(جارێ نازانم بۆچی كتێبەكە بە نهێنی و قاچاغ دەفرۆشرێ…؟)
یەكەم جار نییە، كتێب و نووسینی نەوشیروان مستەفا، هەرا ساز دەكات و خوێنەر عەوداڵی خوێندنەوەیەتی، كە ئەوە بێ دەلیل نییە و فاكت و فاكتەری خۆی هەیە.
ڕەنگە سادەترین ئەو دەلیلە ئەوەبێ؛ ڕاستگۆ بوە لە نووسینەكانی،نەترس بوە لە دەربڕینەكانی و گێڕانەوەی ڕووداوەكاندا، كارێزما و لیدەر بوە لە هەلوومەرجە سیاسییە دژوار و جیاوازەكاندا.
وەكو دەڵێن؛ لە مەجلیسەكانید زۆر لەم كارەكتەرانەی شكاندوە وتەریقی كردونەتەوە، هەندێكجار بە توانج و بێ رتووش باسیكردوون.
بۆنموونە لە بەرگی كتێبەكانی “لە كەناری دانووبەوە بۆ خڕەی ناو زەنگ” زۆر بە وردی و ئازایانە باسی ڕووداوەكانی ناو پەنجا ساڵی ڕابردوو حیزبی شیوعی عێراق، ڕۆژهەڵاتی كوردستان، پارتی و كێشە و گرفتەكانی ناو یەكێتیش دەكات.
لە زەمانێكدا، نەوشیروان كەسێكی خاكی، سادە، شۆڕشگێڕ، دژە دزی، گەندەڵی و لیدەری بەشێكی شۆڕشەكە بوو.
(ئەوەشی ڕەخنەیە لەسەری، كە پێش مردنی و دوای مردنیشیلەسەر میراتی مردنەكەی ڕەخنەی زۆری لەسەرە، منیش لە ژیانیدا چەندین جار ڕەخنەم لێگرتوە، بەڵام ئەوە دەزانم، لە چاو زۆرێك لەوانەی بیرەوەریان نووسیوەتەوە، لانیكەم لە باشوور، لە زۆریان ئازاتر بوە و شەرمی نەكردوە و هەقیقەتەكانی گێڕاوەتەوە، تەنانەت گەر كەسێك، حیزبێك و وڵاتێكیش پێیان ناخۆش بووبێت).
ئەوانە دەزانم بۆچی وایان وت، یەكەم لە ئێرانە و دووەم لە ترسی فەندەمێنتالیزم.
لە پەنا، ئەم حیكایەتەی كتێبەكەی نەوشیروان مستەفاوە دەمەوێت باس لە (سانسۆری قاچاغچێتی كتێب و ترس لە فرۆش و بڵاوكردنەوە بكەم) لە هەرێمی كوردستانی ئازاد دا…!
سەدان كتێبی تر، كە بە قاچاغ و بە نهێنی دەفرۆشرێن.
چیرۆكەكانی فرۆشتنی كتێب بە قاچاغ و دانانی سانسۆر لەسەریان لە كوردستاندا ئاواهایە:
بۆ تەواوكردنی بابەتەكە دەتوانم نموونەیەكی هاوشێوەی ئەمەی لە كوردستان ڕوودەدات لە یەكێیەتی سۆڤیەت و سەردەمی شۆڕش بەراورد بكەم، لەسەردەمی شۆڕشی ئۆكتۆبەر، زۆرینەی نووسەران بۆ ڕووخانی تزار، یارمەتی شۆڕشیان دا، مەكسیم گۆركی كە ئەندامیش نەبوو پارەیەكی زۆری پێ بەخشین (كە باس لە سەدان هەزار ڕۆبڵ دەكرێت)، كەچی هەر كە شۆڕش سەركەوت، دەسەڵاتدارانی شۆڕش كەوتنە وێزەی لە پاداشتی چاكەكانی.
كاتێ ویستی “نیكۆڵای گۆمیلۆڤ”ی شاعیری هاوسەری “ئانا ئاخما تۆڤا“ لە سزای لە سێدارەدان نەجات دا، شكستی هێنا و لە یارمەتی “ئەلیسكاندەر بلۆك”ی نووسەر بۆ چارەسەری نەخۆشی بۆ ئەڵمان شكستی هێنا و دوایی بە برسێتی و ئازارەوە مرد.
هەوڵەكانی بۆ یارمەتیدانی نووسەران، شۆڕش لە پێشەوەیان لینین لە دەست گۆركی بێزار بببون لەو ڕەفتارانەی. تا جارێك لینین داوای لێدەكات بۆ چارەسەری نەخۆشی بچێتە دەرەوە، دواتر ئەوەشی پێ وت “ئەگەر نا ئاودیوت دەكەین” دوای قسەكانی لینین، ترسا و وڵاتی جێهێشت، هەر لەسەر كتێب و نووسین و نووسەران لەگەڵ ستالین پەیوەندی خراپ بوو، دواتر كوڕەكەیان كوشت، دواتر خۆشیان كوشت، وتیان؛ كاری بۆ ترۆتسكییەكان كردوە و ترۆتسكی–ان تۆمەتبار كرد و ئەو هەموو نەهامەتی و دەردەسەری و سزایانە تەنها لەسەر كتێب وهەڵوێستەكانی بوو.
شۆڕشی سۆڤییەت ئاوا بوو؟ شۆڕش ئاوایە

ئەنوەر حسێن
- ئەنوەر حسێن#molongui-disabled-link
- ئەنوەر حسێن#molongui-disabled-link
- ئەنوەر حسێن#molongui-disabled-link
- ئەنوەر حسێن#molongui-disabled-link

















