لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

تره‌مپ: ئۆكرانیا رووبه‌رێكی فراوان له‌ خاكه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌

1982025622800 xfvfhn

لڤین

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئۆكرانیا رووبه‌رێكی به‌رفراوان له‌ خاكی وڵاته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نایه‌وێت كات به‌فیڕۆ بدات و ته‌نیا ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ شه‌ڕی ئۆكرانیا بهێنێت.

تره‌مپ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی‌: ” ده‌بێت له‌ دانوستانه‌كاندا ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی نه‌رمی نیشان بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا”.

وتیشی‌: “ره‌نگه‌ سه‌رۆكی روسیا نه‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك بكات و ئه‌وه‌ش له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا روون ده‌بێته‌وه‌. هیوادارم پوتین باش بێت، ئه‌گه‌رنا دۆخێكی سه‌ختمان دێته‌پێش”.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه‌ كه‌ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی‌ روسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی‌ ئۆكرانیا له‌سه‌ر رێگای راستن.

به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ واشنتۆن له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی به‌ پوتینه‌وه‌ نه‌كردووه‌، “جۆرێك له‌ ئاسایش ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانرێت په‌یمانی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ (ناتۆ) بێت”.
دوو شتی مه‌حاڵ.

تره‌مپ ئاشكراشیكرد كه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوورگه‌ی‌ قرم بۆ ئۆكرانیا و به‌ئه‌ندامبوونی‌ كیێڤ له‌ په‌یمانی‌ ناتۆ مه‌حاڵه‌ و وتی ” دوو شتی مه‌حاڵن”.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top