لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

حەماس هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرادەکات

1882025103800 Hat TVژهحۆ

لڤین

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، حەماس نێوەندگیرەكانی ئاگاداركردووە لەوەی رازییە بە نوێترین پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە و سایتی ئەكسیۆسیش ئاشكرایكرد، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی خۆی سەبارەت بە رێككەوتنی بارمتەكان رادەستی، سەرۆك وەزیرانی قەتەر كردووە، كە ئێستا لە قاهیرەی پایتەختی میسرە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) رایگەیاند، بزوتنەوەی حەماس نێوەندگیرەكان ئاگاداركردووە لەوەی رازییە بە نوێترین پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە.

هاوکات سایتی ئەكسیۆس ئاشكرایكرد، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی خۆی سەبارەت بە رێككەوتنی بارمتەكان رادەستی، سەرۆك وەزیرانی قەتەر كردووە، كە ئێستا لە قاهیرەی پایتەختی میسرە.

پێشتر سەرچاوە فەلەستینییەكان باسیان لەوەكرد، وەفدی بزوتنەوەی حەماس داوای كردووە مۆڵەتی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بەر لە پێشكەشكردنی وەڵامی فەرمی خۆی لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، راوێژ بكات سەبارەت بە پێشنیارەكەی میسر بۆ ئاگربەست لە غەززە.

بەقسەی ئەو سەرچاوانە، لایەنە فەلەستینییەكان رەزامەندی خۆیان لەسەر پێشنیارەكەی میسر نیشانداوەو چاوەڕوانی حەماس بوون بۆ ئەوەی ئەویش وەڵامی خۆی رەوانە بكات.

سەرچاوەیەكی فەلەستینی تر بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی وتووە، شاندی حەماس كە لە قاهیرەیە، پێشنیارێكی تری لەبارەی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن نێوەندگیرە میسری و قەتەرییەكانەوە بەدەست گەیشتووە، پێشنیارەكە پشت بە پێشنیاری ئەم دواییەی ستیڤ ویتكۆف، نێردەی ئەمریكا دەبەستێت كە داوای ئاگربەستیكی ٦٠ رۆژە و ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان دەكات بە دوو گەڕ.

هەروەها میسر و قەتەر جەخت لەسەر بەردەوامی هەوڵەكانیان دەكەن لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێك كە گەرەنتی ئاگربەست و رۆیشتنی یارمەتییە مرۆییەكان بكات بۆ غەززە بەشێوەكی خێراو بەبێ هیچ بەربەستێك.

لەبەرامبەردا ئیسرائیل لەسەرەتای جەنگەكەیەوە لەگەل حەماس بەردەوام داوای ئەوە دەكات وردەكاریی پێبدرێت لەبارەی دۆخی بارمتەكان و، رێگە بدرێت خۆراك و چارەسەری پزیشكیان پێبگات و خاچی سوور سەردانیان بكات.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top