لڤین
ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌مریكا هیچ سزایه‌كی سه‌پێندراوی سه‌ر ڕوسیای هه‌ڵنه‌گرتوه و ده‌شڵێت، واشنتن ئاماده‌یه سزای زیاتر به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنێت ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ئۆكرانیا نه‌بینێت”.
ماركۆ ڕوبیۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ڕوسه‌كان له ئێستاوه ڕوبه‌ڕوی لێكه‌وته‌ی زۆر جددی بونه‌ته‌وه و هه‌مو ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ پشتیوانی له ئۆكرانیا به‌رده‌وامن.
وتیشی، “ئه‌مریكا خۆی به لایه‌نی ئه‌م ململانێیه نازانێت و به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ش ناكات، به‌ڵكو پاڵپشتی كیێڤ ده‌كات”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئۆكرانیا نه‌كرێت، ده‌كرێت هه‌نگاوی زیاتر له‌دژی مۆسكۆ بگیرێته‌به‌ر، “ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا سزاكان له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه، له‌وانه ئه‌وانه‌ی پێشتر له شوێنی خۆیانن و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزاكانی نوێش بن”.













