لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

“شەڕ راگرن”؛ وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل بەشداری خۆپیشاندانەکانی کرد

wenay hawal 21e9bddcfb

لڤین

یۆئاڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل و یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد کە لەلایەن خێزانی بارمتەکانەوە لە ناوەڕاستی تەلئەبیب رێکخرابوو، تیایدا داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و رێککەوتنیان کرد بۆ ئازادکردنی ئەوانەی لە غەززە دەستبەسەرکراون.

گالانت شانبەشانی خێزانی بارمتەکان و نوێنەرەکانیان دەرکەوت و پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری سەرەکی دووپاتکردەوە و وتی، “کۆتاییهێنان بە شەڕ لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانییەکاندا”.

یایر لاپید بە خۆپیشاندەرانی وتووە، “ئەوەی حەماس زۆر لاواز دەکات، دیدگای ئێمەیە بۆ یەکڕیزی، هاودەنگی و بەهێزی پشتیوانی یەکترە لە ئیسرائیل”.

هاوکات وەڵامی رەخنەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە، کە خۆپیشاندەرانی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانیکردن لە حەماس، ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتێک حکومەت دژایەتی کەسوکاری رفێندراوان و خۆپیشاندەران دەکات، حەماس زۆر بەهێز دەکات”.

هەزاران ئیسرائیلی بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکی گشتیدا کرد و لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا، رێگا گەورەکانیان داخست، لەنێویاندا رێگای قودس- تەلئەبیب، خۆپیشاندەران ئاڵای ئیسرائیلیان هەڵکرد و وێنەی بارمتەکانیان بەرزکردەوە.

پۆلیس رایگەیاند، تا نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 38 خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان روویدا و بەشێک لە خۆپیشاندەران رێگاکانیان داخست.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top