لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزيری دەرەوەی ئيسرائيل پيرۆزبایی نەورۆز لە گەلى کورد دەکات

Gidon saar

لڤین

گيدۆن ساعر وەزيری دەرەوەی ئيسرائيل بە زمانی کوردی پيرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت ئیسرائیل بە خۆڕاگریی و هێزی گەلی کورد بۆ پاراستنی ناسنامە و نەریتەکانيان سەرسامە، بەڵام بنیامین نەتانیاهوو پیرۆزبایی نەورۆزی لە فارسەکان کردووە و دەڵێت هيوام ئازاديتانە.

وەزيری دەرەوەی ئيسرائيل لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتی ئێکس بڵاويکردووەتەوە، لەم نەورۆزەدا، گەرمترین سڵاوی خۆمان دەنێرین، نەورۆز نیشانەی سەرکەوتنی رووناکیيە بەسەر تاریکیدا، نوێبوونەوەی بەهار و ئومێدە.

دەشڵێت “هيوادارين ئەمساڵ زیاتر لە جاران نەورۆز ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بهێنێتە ئاراوە، هیواکانت وەک گوڵی بەهار گوڵ بکەن”.

گيدۆن ساعر لەکۆتایی پەيامەکەشيدا بە زمانی کوردی کورمانجی نووسيوويەتی “نەورۆز پیرۆز بێت”.

هاوکات، بنيامين نەتانياهوو سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل پەيامێکی پيرۆزبایی نەورۆزی ئاڕاستەی فارسەکان کرد و هيوایخواست سەلامەت و دڵخۆش و سەرفرازبن، گوتیشى “هيوام ئازاديتانە”.

نەتانیاهوو دەشڵێت “هيوادارم ئەم نەورۆزە سەرەتايەک بێت بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ئاستەنگەی دەمێکە رووبەرووی دەبنەوە”.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top