لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

شارەزایەكی ئابوری: بۆرسەی ئەستەنبوڵ بەردەوامە لە داڕوخان

617627Image1

لڤین

ئومێد قەرەداغی ڕایگەیاند، بۆرسەی ئەستەنبوڵ بەردەوامە لە داڕوخان، بەجۆرێك 85 کۆمپانیای ناو بۆرسە بە ڕێژەی لە 20% بۆ 25% بەهاکانیان لە دەستداوە، کۆی بەهای خەمڵێنراوی داڕوخانەکەی بۆرسەی تورکیا زیاترە لە 100 ملیار دۆلار.

ئومێد قەرەداغی شارەزای ئابوری لەبارەی زیانە داراییەكانی دەوڵەتی تورك و نزیك بونەوە لە هەرەسهێنانی بۆرسەی ئەو وڵاتە لە فەیسبوكی خۆی بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

ئومێد قەرەداغی ڕایگەیاندووە، بۆرسەی ئەستەنبوڵ بەردەوامە لە داڕوخان، بەجۆرێك 85 کۆمپانیای ناو بۆرسە بە ڕێژەی لە 20% بۆ 25% بەهاکانیان لە دەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی بەهای خەمڵێنراوی داڕوخانەکەی بۆرسەی تورکیا زیاترە لە 100 ملیار دۆلار.

 وتوشیەتی، بۆ ڕێگری له داڕووخان بۆرسە داخرا، لە ئەگەری فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان بە تەواوی داڕوخانی بۆرسە دەبینرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دابەزینى بەهاى لیرەى تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی بەردەوامە، بە جۆرێک ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە سێ هەزار و 800 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top