
ئەحمەد هۆشیار: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەتەوە
لڤین بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیان پێکردووەتەوە. پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلیدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاشیگەیاند: