
ڕوسیا خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئازەربایجانی لە ئەستۆگرت
لڤین كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (کرێملین) ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆکی وڵات، داوای لێبوردنی لە ئیلهام عەلیێڤ، هاوتا ئازەرییەکەی کردوە، کە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردو فڕۆکەیەکی ئازەربایجانی لە ئاسمانی ڕوسیادا تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن بووە. کرێملین، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پوتین-ى سەرۆکی ڕوسیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان ئەنجامداوە،








