
راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشەوە لەبارەی رێگریکردن لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی
لڤین دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پیلانێک هەبووە خۆپیشاندانى مامۆستا و فەرمانبەران بقۆزێتەوە و ئارامى و سەقامگیرى سلێمانى تێکبدات، دەڵێت بۆ رێگرى لەو هەوڵە ژمارەیەک لە رێکخەرانى خۆپیشاندانەکەیان دەستگیرکردووە و داواى لێبووردنیان لێدەکەن. دەزگاى ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەم ماوەیەدا بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە زەمینە لەبارنییە بۆ خۆپیشاندان و لە








