لڤین پرێس – Lvin Press

عێراق

27122024738800 397

کەشناسیی عێراق: زریان و گەردەلول بەڕێوەیە

لڤین دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات لە روودانی زریان و گەردەلول، بەرگریی شارستانیی عێراقیش رێنمایی بڵاودەکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، “زریان و گەردەلول بەڕێوەیە”، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، هۆشداری دەدات و چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە. رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق: 1- لەو وایەرانەی شۆڕبوونەتەوە، دووربکەونەوە چونکە

زیاتر بخوێنەرەوە »
768900Image1 scaled

عێڕاق هەناردەی نەوتی بۆ سووریا ڕاگرت

لڤین تۆڕی ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ سووریا لەماوەی ئێستادا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی قەیران لە ناوخۆی سووریادا بەرپابێت. ئۆیل پرایس ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا ڕۆژانە نزیکەی 120 هەزار بەرمیل هاوردە دەکات لە عێراقەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی، جگە لە 60

زیاتر بخوێنەرەوە »
1ab8d751 f0d4 4112 aec1 854a0f93e3f9

بەغدا بڕیاریدا به خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ھەرێم

لڤین ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا به خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ھەرێمی کوردستان. بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە. هەروەها بڕیاردراوە مووچەی مانگی دوازدەش خەرج بکرێت جگە لەتەواوکارییەکەی کە پێشتر بڕیار لەسەر

زیاتر بخوێنەرەوە »
1223122024 IMG 20241223 154148 (840 x 477 pixel)

سودانی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

لڤین سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانیك بەسەر نەمانی رژێمی پێشوو، بەڵام بەڵگەكانی تاوانە دڕندەكانی رۆژ لە دوای رۆژ ئاشكرادەبن. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا كە بە زمانی كوردی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە رایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بــــ.ـەعــ.ــس و ستەمکاری لەسەر سینەی

زیاتر بخوێنەرەوە »
22122024454800 gettyimages 1414934336 640x640

لەهەناردەکردنی نەوتدا عێراق پێش سعودیە دەکەوێت

لڤین ئیدارەی زانیاری وزەى ئەمەریکا رایگەیاند، کە لە هەفتەى رابردوودا هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا پێش سعودیە کەوتوە. ئەمڕۆ یەكشممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، لە خشتەى هەفتانەى خۆیدا ئیدارەی زانیاری وزەى ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ناوەندی هاوردەى نەوتى لە نۆ وڵاتى سەرەکییەوە بۆ ئەمەریکا گەیشتوەتە ٦ ملیۆن و ١٤٦ بەرمیل نەوتى رۆژانە،

زیاتر بخوێنەرەوە »
da58f9c3 b7fd 44a7 b549 d42c263a7198

سوودانی: ساڵی داهاتوو لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە فڕۆکەخانەی شارەکە دەکەینەوە

لڤین سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی 12ـی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ  پارێزگای نەینەوا، چووە فڕۆکەخانەی موسڵ و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکەی بەسەرکردەوە . بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکەی، محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دا رۆژی 10ـی

زیاتر بخوێنەرەوە »
4444 800x450

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد لێدەدرێت

لڤین بە گوێرەی قسەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد لێدەدرێت، بەشێوەی تاقیکردنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، لێدانی زەنگەکە بەمەبەستی پشکنین و تاقیکردنەوەیەک و لە نزیک سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی بەغداد کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لێدەدرێت. باس لەوەشکراوە، زەنگەکە بۆ ماوەی 30 بۆ  45 خولەک بەردەوام دەبێت

زیاتر بخوێنەرەوە »
18122024737800 1734528786670

سودانی لەگەڵ بن سەلمان کۆبوونەوە

لڤین سەرۆك وەزیرانی عێراق، دووپاتی کردەوە عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاریکردن لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە. ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، گەشتۆتە وڵاتی سعودیە و لە شاری عولا لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان کۆبوونەتەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە

زیاتر بخوێنەرەوە »
sarzhmery20112024 1 (1)

سەرژمێری ئەمشەو کۆتایی دێت

لڤین بژمێرەکان دوایین پرۆسەی سەرژمێری بەئەنجام دەگەیەنن و ئەمشەو کاتژمێر 12 کۆتایی بە تەواوی پرۆسەی سەرژمێری دێت. دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ شەممە14ـی کنوونی یەکەم بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر 12 كۆتایی بە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق و هەرێم دێت. ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەكنیكی و هونەری، هاوکات

زیاتر بخوێنەرەوە »
ماهیر ئەسەد

هەسەدە رەتیدەکاتەوە ئاسانکاری بۆ براکەی بەشار ئەسەد کردبێت بچێتە عێراق

لڤین هێزەکانی سوریای دیموکرات رەتیدەکاتەوە ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریا لە ناوچەکانی ژێردەستی ئەوانەوە ئاسانکاری بۆ کرابێت بچێتە عێراق. هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی هەواڵێکی کەناڵی جەزیرەی داوەتەوە کە دەڵێت، هەسەدە ئاسانکاری بۆ هەڵاتنی ماهیر ئەسەد کردووە بەرەو عێراق. لە راگەیەنراوەکەی هەسەدەدا هاتووە، هەواڵەکەی جەزیرە سەرلەبەری ناڕاستە و ئامانج

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top