جیهان

ملیۆنان کەس لە باشووری ئەفریقا ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی خۆراک بوونەتەوە
لڤین بەرنامەی خۆراکی جیهان ڕۆژی سێشەممە وتی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری باشووری ئەفریقا ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی بوونەتەوە کە دەیان ساڵە بەو جۆرە نەبووە، هۆشداریدا و وتی توانای بۆ دابینکردنی یارمەتی کەم بووەتەوە بەهۆی ئەوەی کە پشتیوانی دارایی کەم بووەتەوە. دەزگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی لە نێوەندی وشکەساڵییەکی بێپێشینەدا، پێنج وڵاتی

لەهێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری لوبنان لانیکەم 18 کەس دەکوژرێن
لڤین خاچی سووری لوبنان ڕایگەیاند ئیسرائیل شەڕەکەی لەگەڵ حزبەڵا لە لوبنان چڕتر کردووەتەوە و ڕۆژی دووشەممە،14ی مانگی دە هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی ئەیتو و بەو هۆیەوە لانیکەم 18 کەس کوژران. ئەیتو لە باکووری لوبنانە و زۆرینەی دانیشتوانی مەسیحین و دوورە لە بنکە سەرەکییەکانی حزبوڵا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

ماکرۆن داوا لە حزبوڵا دەکات دەستبەجێ بۆردومانکردنی ئیسرائیل ڕابگرێت
لڤین ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا داوای لە حزبوڵای لوبنان کرد دەستبەجێ بۆردومانكردنی ئیسرائیل ڕابگرێت و جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت “دەستبەجێ بگاتە ئاگربەست” لە لوبنان. ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نهبیه بری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، “دەبێت دەستبەجێ ئاگربەست لە لوبنان رایگهیهنرێت”، داوای لە حزبوڵای لوبنان کرد “دەستبەجێ هێرشەکانی

سودانی: ههوڵهكانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لهتهشهنهسهندنی گرژییهكانی ناوچهكه بهردهوامه
لڤین محهمهد شیاع، سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق لهكۆبونهوهیدا لهگهڵ وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، ههوڵهكانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لهتهشهنهسهندنی گرژییهكانی ناوچهكه بهردهوامهو پێشتریش هۆشداریداوه لهوهی، ئیسرائیل دهیهوێت بهرهكانی شهڕ فراوان بكات. ئهمڕۆ یەکشەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا، دوای كۆبونهوهی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لهگهڵ محهمهد شیاع،

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە لوبنان
لڤین محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە وڵاتی لوبنان. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، قالیباف کابتنی فڕۆکەکەیە و لە تاران بۆ بەیروت خۆی کۆنتڕۆڵی گەشتەکەی کردووە. لەدوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بەیروت سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هاتووم بۆ ئەوەی پەیامی هاوڵاتییان و رێبەری ئێران بە

زیرەکیی دەستکرد سەدان کەسی بێکار کرد
لڤین کاریگەری زیرەکیی دەستکرد لە سەر مرۆڤایەتی بەردەوامە و ئەمجارە سەدان کەسی لە کۆمپانیای تیکتۆک بێکار کرد. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، پلاتفۆڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بەنیازە سەدان کارمەند لە کارەکانیان دوور بخاتەوە کە زۆربەیان لە وڵاتی مالیزیان، شوێنەکانیشیان بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد پڕدەکاتەوە. رۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە دەڵێت، تەنیا

ڕێکخراوی تێکۆشان دژ بە چەکە ئەتۆمیەکان بوو بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
لڤین یۆرگن واتنە فریدنس سەرۆکی نروێژی کۆمیتەی نۆبڵ، ڕایگەیاند کە “نیهۆن هیدانکیۆ بەهۆی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە نابێت قەد جارێکی دیکە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت، بوو بە شایانی خەڵاتی ئاشتی نوبڵ.” کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ لە کاتی بەخشینی خەڵاتەکەدا، هۆشداریدا لەوەی هەڵوێستی جددی سەبارەت

رووفاتی شاخەوانێک لەسەر لوتکەی ئێڤرێست دۆزرایەوە کە 100 ساڵ پێش ئێستا گیانیلەدەستداوە
لڤین گۆڤاری ناشناڵ جوگرافیک بڵاویکردەوە، رووفاتی شاخەوانی ئینگلیزی ئەندرۆ ئیرڤین دۆزراوەتەوە کە پێش لە 100 ساڵ لەسەر لوتکەی ئێڤرێست بێسەروشوێن بووبوو. گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، لە مانگی ئەیلولی رابردوو هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی رووفاتی ئەو سەرکێشیکارە کە ماوەی 100 ساڵە بێسەروشوێن بووە، تا توانراوە لە نزیک رووباری سەهۆڵینی رۆنگبۆک

دەیان کەس لە ئێران بەهۆی خواردنەوەی مەی ساختە گیانیان لەدەستدەدەن
لڤین میدیاکانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 41 کەس لە پارێزگاکانی مازەندەران، گیلان، هەمەدان و کوردستان بە هۆی ژەهراویبوونیان بە خواردنەوەی کحولی ساختە، گیانیان لەدەستداوە و 343 کەسیش بە قورسی دۆخی تەندروستیان تێکچووە. ڕۆژنامەی ئێعتماد کە لە تاران بڵاودەبێتەوە، لە زاری ئەوانەی چارەسەری ئالوودەبووان بە خواردنەوە
