لڤین
ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بهڵێنیدا كه ئه‌مریكا هیچ كارێك ناكات كه ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداو تێكبدات و راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه نه‌بێـت، سه‌رۆك تڕه‌مپ بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه.
ماركۆ ڕوبیۆ له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی كه‌نداو و پێش ڕۆیشتنی به‌ره‌و به‌حره‌ین، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كوه‌یت به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندوه، “ئێمه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له كه‌نداو هاوته‌ریب ده‌بین، هه‌ر بۆیه ئێستا ئه‌م سه‌ردانانه ده‌كه‌م، بۆئه‌وه‌ی دڵنیایی بده‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هیچ كارێك ناكه‌ین كه سازش له‌سه‌ر ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانمان بكات، كه هاوپه‌یمانی دێرینی ئه‌مریكان له ناوچه‌كه‌دا”.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد، “ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت بگاته ڕێككه‌وتنێكی باش و ڕاسته‌قینه، ئه‌مریكا كراوه‌یه بۆ ئه‌وه، ئه‌گه‌ر نا، بێگومان سه‌رۆك بژارده‌ی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدایه، تیمه ته‌كنیكییه دانوستانكارهكانیش له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، پێده‌چێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه سویسرا”.
ئه‌و لێدوانه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی له‌باره‌ی ئاسایشی ناوچەکە دوپاتکردەوە و رایگه‌یاند، ئاسایش دەبێت تەنها بەرپرسیارێتی وڵاتانی ناوچەکە بێت، هه‌روه‌ها ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکراوی بە “بەیاننامەیەکی شکست بۆ ئەمریکا ” وەسفکرد.















