لڤین
عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندی سه‌ربازییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ هاوبه‌شی ئابوری و له‌باره‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش ده‌ڵێت، “به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمه و ئێستاش له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان ده‌ستمان بهههڵمهتهكهمان كردوه”.
عه‌لی فالح زه‌یدی له یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی میدیایی له دوای ده‌ستبه‌كاربونی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی IMI رایگه‌یاند، زۆربه‌ی كوتله چه‌كداره‌كان له ئێستاوه ده‌ستیانكردوه به ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان به ده‌وڵه‌ت، دوای كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكاش، هیچ پاساوێك یان پێویستیه‌ك نامێنێت به به‌ره‌ی مقاوه‌مه له عێراق.
ڕونیشیكرده‌وه، “به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌روی كاره لهپێشینهكانمهوهیه، پێشتریش له هه‌مو وه‌زاره‌ت و دهستهیهكدا ده‌ستم به ڕێكاره‌كان كردوه بۆ وشككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی”.
عه‌لی فالح زه‌یدی داوای له ئۆپێك كرد به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق به‌گوێره‌ی توانا نه‌وتییه‌كان و قه‌باره‌ی دانیشتوانی عێراق زیاد بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی (تهمموز/7)ی ئه‌مساڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌ردانی واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی كۆببێته‌وه.
شایانی باسه، ئه‌لزه‌یدی له وتارێكدا دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ئه‌ركه‌كانی گرته ئه‌ستۆ، بهڵێنیدا كه كار بۆ پاراستنی سامانی گشتی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به هه‌مو شێوه‌كانیه‌وه بكات، جه‌ختیكرده‌وه كه “گه‌نده‌ڵی چیتر ته‌نها كه‌موكوڕییه‌كی ئیداری نییه، به‌ڵكو بوه‌ته به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدان و دواخستنی پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌ت”، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی به عێراقییه‌كاندا ده‌رفه‌تی كاریان بۆ دابینبكات دور له لایه‌نگری و جیاكاری.















