لڤین
سەرۆک وزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەڵێت، دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد،” کوشتنی عەلی خامنەیی بەدور نازانم، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە “.
هاوکات، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل باسی لەوەکرد،” دیکتاتۆری ئێران لەهەر شوێنێک بێت دەیکەینە ئامانج “.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ ئیسرائیلی لە پلانێکی کوشتنی عەلی خامنەیی پەشیمان کردۆتەوە.