ماسک و شەق!

گەرمیان خالید گڕاوی
29.10.2020

‏‎چەند ڕۆژێکە پۆلیس ھەڵمەتی پێبژاردن(غڕامە) وە سوارکردنی خەڵکی بە پاسی تایبەت دەستی پێکردووە، لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر، لەناوەندی بازاڕ! 
‏‎بەچاوی خۆمان دەبینین چ بێ ڕێزی و سوکایەتیەک بەخەڵک دەکرێت بە بیانووی سەلامەتی گشتی .


‏‎ئەو خەڵکەی دەیگرن و پارەی نەبەستنی ماسکی لێ دەستێنن، ھەر ئەو خەڵکانەن ساڵانێکە خنکاون لەتاو زەبر و چەوسانە و ستەمی دەسەڵاتی قۆرغکار و گەندەڵ، دیارە دەسەڵات و حکومەت، برسی کردن و لێ سەندنەوەی ئازادیی تاکیان پێکەم بوو، بۆیە بیریان لە پارە لێسەندنیش کردەوە بە فێڵی ماسک.

‏‎نازانین لەکەیەوە وا خەم خۆری ژیانی خەڵک بوونە؟، کەی بیریان لە خۆشی و سەلامەتی میلەتیان کردۆتەوە؟، ئێستا وا جوان دەیان پارێزن بەناوی سەلامەتی و ژیان، یان بیرمان دەخەنەوە ئەوەش یەکێکە لە پڕۆژە چاکسازیەکەتان؟، بەشەق خەڵک سواری پاس بکەن، نیوو مووچەکەی بەچەند مانگ پێدراوی لێ دەسێننەوە! پارەی کرێکاری لێ دەسێنن!،
 
‏‎دەستخۆش حکومەت دووبارە سەلماندت سیاسەتی شەق و سەرکوتکردن درێژە پێدەدەی، ئەمەش درێژەپێدەری سیاسەتی چەند ساڵەتانە خراوەتە ھەڵەمەتی پارستن و دووربوون لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، سیاسەتی شەق و گرتن و سوکایەتی پێکردن، لەساڵیادی ڕیفراندۆمدا، لە کردنەوەی ئارایشتگا(ساڵۆن)ی کچە مۆدێلەکان، بەردەوامی دیسکۆ و کارە قێزەوەنەکان بۆ نەبوو!؟ 


وەک ھەوولێری گووتەنی:؛
‏‎"دەورو ژیان بۆ بەڕەڵاکانە"  چوونکە هەندێ بەرپرسی بێ ڕەوشت لە پشتیانە.

‏‎ئەم کارەش لە بنەڕەتدا نایاساییە، پێویست ناکا بە شێوازێکی یاسایی نیشانی خەڵکی بدەن، چوونکە بەپێی یاسا ھەر باج و ڕسوماتێک کە دەسەپێندرێت:

‏‎ دەبێ لەپەرلەمان دەربچێت و رێکخرابێت نەک بە قەڕار. لەکاتی دەرچوونی ھەر یاساییەک کە بیسەپێنن.
‏‎ دەبێ ئەو یاسایە لەگەڵ (مصلحة عامة) بەرژەوەندی گشتی ھاوڕێک بێت نەوەک دژ.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations