دەتوانن ژنی دووەم بھێنن پاشان یەکەم...!؟

گەرمیان خالید گڕاوی
21.10.2020

پڕۆسەی ھاوسەرگیری بە مانا قانونیەکەی، بریتی یە لە عەقدێک لەنێوان دووکەس بەڕەزامەندی خۆیان. بە مانا شەرعیەکەشی بەپێی یٔاینی یٔیسلام پڕۆسەیەکی گەورەی ژیانە، تەواوکردنی نیوەی باوەڕی شوێنکەوتوەکانیەتی. 

ئەمڕۆ دژ بوون و پشتگیریەکی زۆرمان بینی، سەبارەت بەو 10ملیۆنەی دەدرێتە ھەر پیاوێک کە بیکاتە دووژن، دەرچوونی ھەر بڕیارێک بێگومان کاردانەوی ھەیە جا بە باشبێ یاخود خراپ.


ئەوەی جێگای سەرنجە یٔەو گەنجانەی پڕۆسەی ھاوسەرگیرییان پێک نەھێناوە بەگشتی دژی بوون، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کــە ئەگەر مەبەست خزمەتکردن بوایــە لەم کارە، 10ملیۆنەکە ببەخشرای بە سەڵت (سینگڵ)، نەوەکو زیاتر سینگڵەکان دوور بخرێنەوە لە پڕۆسەی ھاوسەرگیری.

لە ھەمان کاتدا دەکرا بۆ وەستانی مێرد منداڵان وھاندانی گەنجان بۆ زەواج، خزمەتەکە تایبەت کرابا بە سینگڵ، ھەموومان باش دەزانین ڕێژەیەکی دیار و بەرچاومان ھەیە لەگەنجان کەتوانای مادیان نیە یان خراپە، کە یٔەمەش ڕێگر بووە لە بەردەمیان نەتوانن پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام بدەن. 


کابرا توانای مادیی خراپە ژنێکی بۆ بەخێو ناکرێ ئیدارەی ماڵێکی پێنادرێت، لەڕووی پەروەدەوە ھەر کێشەی ھەیە، ناتوانێ پەروەدەی دروست و پێویستی منداڵەكانی بدات، لەولاشەوە کێشەی مادیشی ھەیە چ خێری خوایە پێی دەکەن بەدووان! و سیان کێشەکانی جارانی دوو دەکەن!؟ 


وا داماننا توانای مادی باش بوو ئەو 10 ملیۆنەشی خستە سەری، ئەی چی لە نازو گرنگی پێدانی تەواوی خێزانەکەی دەکا کە پێویستیانە باوکیان ھەبێ و لەناویانبێ!


لەھەمان کاتدا یاســا ڕێگای داوە بەم کەسانە ژنی دووم بێنن؛
1- ئه‌گه‌ر به‌ راپۆرتی پزیشكی بسه‌لمێنرێت كه‌ ژنی یه‌كه‌م منداڵی نابێت.
2- وە ئەگەر باری ته‌ندروستی ژن ته‌واو نه‌بوو.
3- یان به‌رژه‌وه‌ندی مشروع هه‌بوو.

بەڵام کە ھیچ یەکێک  لەو کێشانە لە ئارادا نەبوو ، بۆ کار نەکەین لەسەر خۆشبەختی خێزان و ھاندانی گەنجان، یارمەتی دانیان بەوەی کە ئەوەی زەواجی نەکردوە ئەنجامی بدات، بەتایبەت وابکەین خێزانەکان تێربن لەنازو گرنگی پێدانی دایکان و باوکان نەک پەرتەوازە کردنیان، دواجار ئەم بڕیارە بۆ حکومەتی عێراقە، ھەرێم ناگرێتەوە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations