٢٨ ملیارد دۆلار چی دەکات؟

هونەر تۆفیق
06.10.2020


ئەو 28 ملیارد دۆلارەی حکومەتی هەرێم قەرزدارە دەکاتە:

یەکەم :  سەد فڕۆکەی جەنگی هێرشبەر لە جۆری f18 کەبەهای هەر سەدیان پێنج ملیارد دۆلارە .
دووەم : سیستەمێکی بەرگری پێشکەوتوو لەجۆری s400 کە بەهاکەی سێ ملیارد دۆلارە .
سێهەم : سەد فڕۆکەی su35 ی هێرشبەر کە پێکەوە نرخیان سێ ملیارد و نیو دۆلارە .
چوارەم : بنیاتنانی سێ کورەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی 4800 مێگاوات  کارەبا و کاری زانستی تر  بەبەهای سێ ملیارد دۆلار هاوشێوەی ئەو کورانەی سعودیە گرێبەستی بۆ کردووە .
پێنجەم : دروستکردنی 14 هەزار کیلۆمەتر ئۆتۆبان کە سەرتاری شارەکانی هەرێم بەیەکەوە دەبەستێتەوە تێچووەکەی دەکاتە پێنج ملیارد دۆلار . 
شەشەم : بنیاتناتی چوارتۆڕی میترۆ لەچوارشاری سەرەکی هەرێم بە تێچوی چوارملیارد دۆلار .
حەوتەم : سەوزکردنی هەموو هەرێمی کوردستان بە تێچووی یەک ملیارد دۆلار .
هەشتەم : سێ ملیارد دۆلارەکەی دیکەی ماوەتەوە سێ بەنداوی ئاوی زەبەلاحی پێ دروست دەکرا هەم بۆ پاشەکەوتی ئاو و بۆ پیشەسازی کارەبا و هەم بۆ گەشتوگوزار .

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations