ئەجیندای سەردانەكە بەدەركەوت

شادمان مەلا حەسەن
08.09.2020

مەولود چاوش ئۆغلوی وەزیری دەرەوەی توركیا  ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێك باس لەوە دەكات پارتی كرێكارانی كوردستان PKKكۆنتڕۆلی ناوچەی سلێمانی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كردووە و دەیەوێ هەولێر داگیر بكات . ئەم لێدوانە دوای سەردانەكەی جێگری سەرۆكی پارتی دێت كە بەناوی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا كردی راستەوخۆ لە دوای سەردانەكەی ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا.

پێدەچێت مەترسی ئەوەی بە بەرپرسانی تورك گەیاندبێ كەوا پەلە بكەن لە داگیركردنی باشوری كوردستان ,چونكە عێراق بەهاوكاری كۆمەلی نێودەوڵەتی سەروەری وڵاتەكەی دەخاتەوە ژێر كۆنتڕۆل و ئیشی ئێمە و ئێوە تێك دەچێ .بۆیە باشترین بەهانە و سیناریۆ و تۆمەت ئەوەیە كە چاویش ئۆغلو دەیلێت كەوا پەكەكە سلێمانی و یەكێتی كۆنتڕۆل كردووە دەیەوێ هەولێریش كۆنتڕۆل بكات.

جارێ لەوانەیە هەندێ مەفرەزەی پەكەكە لە سنورەكان هەبێت ئەویش ئەم سنورانە بەهیچ هێزێك كۆنتڕۆل ناكرێ ,ئەوە توركیا خۆی زیاتر لە 36 ساڵە ناوچە شاخاویەكانی خۆی پێ كۆنتڕۆل ناكرێ بەم هێزە زۆر و پۆشتەو پەرداخە پڕ لە تەكەنەلۆجیایەی كە هەیەتی . بەلام سلێمانی و تەواوی ناوچەكانی تری یەكێتی لەدەست یەكێتیە و یەكێتیش سەربەخۆیە و لە ژێر هەژموونی سیاسەتی هیچ وڵات و هێزێكی تر نیە . ئەگەر نەخشەكە هەر بۆ ئەوەیە باشوری كوردستان وەك عەفرین و سەری كانیێ لوش بدات شتێكی ترە.

ئەمەش هەر وا ئاسان نیە ,چونكە عێراق وڵاتێكی دەستووریە و ئەمەریكا پشتیوان و پارێزەریەتی .ئێمەش وەكو یەكێتی بنیشتمانی كوردستان باوەڕمان بەدەستووری عێراق هەیە كە هەرێمی كوردستان بەشێكە لە چوارچێوەی سنوری جوگرافیای سیاسی عێراق . واباشترە چاوش ئۆغلو لە جیاتی ئەوەی ئەو هەموو تۆمەتە ببەخشێتەوە كێشەی ناوخۆی وڵاتەكەی بە ئاشتی و گفتوگۆ چارەسەر بكات ,ئەوەندە لە خەمی ئێمەی كوردا نەبێت ,كێشەی كورد واقعێكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و تەنها لە عێراق بە جۆرێك چارەسەر بووە .ئۆغلو خۆی و وڵاتەكەی لە بنەڕتدا دژی بوونی كوردن نەوەك تەنها PKK.

ئێمە دەست لە كاروباری هیچ وڵاتێك وەرنادەین و رێز لە خەباتی هەموو میللەتانی چەوساوە دەگرین و داواكارین هەموو كێشەیەك بە ئاشتی و گفتوگۆ چارەسەر بكرێت لەناویاندا كێشەی كورد لە توركیا و ئێران و سوریا . بۆیە ئەجیندای سەفەرەكەی توركیای نێچروان بەدەركەوت ئەوەبوو نەوەك وەستانی ئۆپراسیۆنەكان .بەلكو سیناریۆی گەورەتر پێشنیار كراوە .

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations