مەرجەكانی ئەمریكا بۆ كازمی...

هێرش عەبدولرەحمان
15.08.2020


دوای چەند جار دواخستنی بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەفدی عێراق بە سەركردایەتی كازمی سەردانی واشنتن بكات. كازمی سەرەتایكی باشی دەستپكردوە بەڵام تا ئێستا بە دڵی واشنتن نیە، لەو سەردانەدا كۆمەڵێ داواكاری دەخرێتە بەردەم كازمی دەبێت لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا یەكێكیان ھەڵبژێرێت.!

لەڕۆژی دەستبەكاربونیەوە كازمی دەیەوێت ھاوسەنگی لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا رابگرێت، لەناوخۆش دەیەوێت دۆستی كورد و سونەو میلشیاكانیشبێت، وەك پیاو چاكێك مامەڵەی كردوە، تا لای ھەمووان پەسەندبێت، بەڵام عیراق كەسێكی بەھێزی دەوێت تا خراپەكانی چاك بكات، ھەر ھەنگاوێكی مەزنی كازمی بە چاكو خراپ كاریگەری لەسەر ئایندەی سیاسی ئەو دەبێت.


داواكاریەكانی واشنتن:

٭ سنورداركردنی توانای میلیشاكان.
٭ گرتنی سەركردەكانیان و دوورخستنەوایان لە پرۆسەی سیاسی.
٭ چەك دەبیت لە دەستی حكومەتدا بێت.
٭ ئیران جگە لە دراوسێیەك ھیچ كاریگەری تری نەمێنێت لەسەر پرۆسەی سیاسی ئایندەی عیراق.
٭ ھەموو ھێزەكانی عێراق لە ژێر چەتری سوپای عیراقدابن.
٭ جێبەجێكردنی داواكاری خۆپێشاندەران.
٭ سازكردنی ژینگەیەكی لەبارو گونجاو بۆ ھەڵبژاردنی پاك و پێگەرد.

بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە پشتگیری ئەمریكای ھەیە، دەیانەوێت دوای گەرانەوەی كازمی لە واشنتن تا كۆتای ئەمساڵ بەشێكیان جێبەجێ كرابێت، لە دوای ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیش یەكێك لە پلانەكان ڕاستكردنەوەی ھەڵەكانی رابردووی ئەمریكایە لە عیراقدا 


مەرجەكانی واشنتن بۆ باردۆخی عێراق ئاسان نابێت لە كاتێكدا میلشاكان لە حكومەت بەھێزترن، بەڵام كازمی پێویستی بە بریارە، تا ئێستا نەیتوانیوە ھیچ بەرامبەر میلشاكان بكات، چونكە ئەوان ھێناویانەتە دەسەڵات و نازانێت چۆن ڕوبەرویان بێتەوە، بەڵام واشنتن ئەنجامی دەوێت تا پشتگیری حكومەتەكەی كازمی بكات، لە ڕابردووداشدا ئەوانەی پێش خۆی لە نێواب ئێران و ئەمریكا یاریان كردوە، بۆیە دۆخی عێراق تا ئەمرۆش سەقامگیری بە خۆیەوە نەبینیوە دواجار بۆ ئەوەی كازمی شكست نەھێنێت دەبیت روو لە واشنتن و پشت لە ئیران بێت.. 


copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations