چلەی چاکسازیەکەش چوو.!

بەدران محێدین
09.08.2020


 چاکسازی(ریفۆرم) لەکۆی ووڵاتانی پێشکەوتوو و دواکەتوو پێویستیەکی سەرەکی حوکمڕانیە، ریفۆرمی سیستەمی سیاسی و ئابوری لە دەسپێک و  سەرەتایی کارەکان دەبێت بە شێوەیەکی پراتیک پێویستە لەسەرەوە بۆ خوارەوە بێت، لادان لەو چوارچێوەیە لە چاکسازی دەردەچێت و دەبێت بە پلانی سیاسی و ئەنجام گەلێکی خراپی دەبێت، مێژووی سیاسی ئەوەی پشتراست کردۆتەوەو  لادان لە چاکسازی راستەقینە ووڵات بەرە و جۆرێکی تری ریفۆرم دەبات و دەبێت بە شۆرشی چەکداری.


ئەمرۆ لەچلەی ئەم چاکسازیەیەش دەردەچین و ھیچ ئەنجامێکمان نەبینی، هەرچەندە لە سەرەتاوە خودی بەرنامەی چاکسازیەکە جێگای بڕوا پێکردن نەبوو، مەبەست لە بڕوا پێکردن لەوەیە ئەوانەی ریکلام وبانگەشەی ئەو چاکسازیەیان دەکرد جێگای متمانە نەبون، چونکە وەک لەسەرەوە تیشکی خراوەتە سەر چاکسازی دەبێت  پراتیک بێت واتە ئەو بەرپرسۆکانەی بانگەشی ئەم چاکسازیە دەکەن سەرتا دەبێت خۆیان لە بێژینگی ریفۆرمی سیاسی و ئابوری بدرێن.

بە کردارکردنی چاکسازی لە دۆخی ناھەموار دێتە کارپێکردن، ئێستا لە ھەرێم جگە لە قەیرانی ئابوریی، تەندروستی، خوێندنی باڵا، پەروەردە، کشتوکاڵ، لە سەروی ھەموو ئەوانەوە قەیرانی ئەقلی بەرێوەردنمان ھەیە کە ھەموو قەیرانەکانی تر لەو نەبوونی ئەقلی دەوڵەتداریەوە سەری گرتووە، تاکو چارەسەری نەبوونی ئەقڵی بەرێوەبردنیش نەکرێت ھیچ ریفۆرمێکی سیاسی چارەسەر نیە و بگرە کۆمەڵگا پەلێکش دەکات بۆ پەچەکرداری چەکداری ئەمە زوو یان درەنگ ھەر دێتە پێشەوە. 

 سەرانی ھەرێم کە نزیکەی سی ساڵە ئەم خەڵکە بەرەو خراپترین دۆخی گوزەران دەبن کەچی ھاتوون بە ناوی چاکسازی چاوی خەلک و نوێنەرانی ووڵاتانیش لە ھەرێم دەنووسێنن.


 لە کوێ دونیا بووە حزب کۆترۆلی تەواوی داھاتی ووڵات بکات و کاتێک تینیان پێبگات، مووچەی خەلکی کەمدەرات و فەرمانبەری راستەقینە کەم بکەنەوە بەناوی چاکسازی لە کاتێک خاک و خۆلی ئەم ھەرێمە زێر و ئەلماسە بە رۆژی روناک دەیدزن و دەیفرۆشن و خۆیانی پێ دەولەمەند دەکەن، ھیچ باکیان بەوەش نیە خەلک چی بەسەر دێت و تاکوێ متمانەیان پێیان دەمێنت.


خەڵک بە شێوەیەک لەم دەسەلاتە بێزارن و ھەزاران خۆزگە بە چەوسانەوەی ژێر دەستی داگیرکەران دەخوازن، دز و فزی و خۆ دەولەمەند کردنی سەرانی حکومەتی ھەرێم زۆر لە دۆخی ئێستای لوبنان دەچێت بە ھەمان شێوەی ئێمە ئەوانیش ھاواریانە لە دەست دەڵاتی چەتەگەری، لە دوای تەقینەوەکەی لوبنان خەلک ئەوەندە لە حکومەتی خۆی بێزار بوو نزیکی چل ھەزار ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆ ھاتنەوەی ووڵاتی فەرنسا بۆ لوبنان، ھۆ دەسەڵات دلنیابن لێرە ئێمزا کۆبکرێتەوە سەدا ٩٠ زیاتر داوای ھاتنەوەی بەغدا دەکات لە رقی چەتەگەری ئێوە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations