پێشمەرگە كێیە؟

سابیری سەندیکا
26.07.2020

پێشمەرگە ھێزی چەكداری گەلە، بەڵام ھێزێكە كە كاری تەنیا چەكھەڵگرتن و شەڕكردن و كوژران و كوشتن نییە، بەڵكوو چەكدارێكە دەزانێ چەكی ھەڵگرتووە تا لەپێناو ئامانجێكدا كە ودیھێنانی دێموكراسی و ڕزگاریی نەتەوەییە بۆ گەلەكەی خەبات بكات. ‫پێشمەرگە بەو كەسە دەوترێت كە ھەستی نەتەوەیی و نیشتمانی ھێندە لەلا بەرزە كە لە ... دڵسۆزییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشڤەچوونەكانی پێشمەرگە بكەین و ئەوانەی كە لە بەرەكانی جەنگ گیان ... قوربانی كێ دەگرێتەوە . ‬ئەو دەزانێ و بە قووڵی تێگەیشتووە كە گەلەكەی چەوسێندراوەتەوە، زوڵمی لێ كراوە و حاشا لە بوونی دەكرێت، ڕێگای پێشكەوتنی لێ دەگیرێ و لە یەك كەلامدا كەرامەتی خەوشدار دەكرێت. پێشمەرگە بەو كەسە دەگوترێت كە ھەستی  نەتەوەیی و نیشتمانی ھێندە لەلا بەرزە كە لە پێناو پاراستنیاندا مەرگی خۆی بۆ دەخاتە سەردەست و لەپێناویدا بەختی دەكات، ئەوان دەزانن پێشمەرگایەتی یانی دەستھەڵگرتن لە ھەموو خۆشییەكانی ژیان و خۆ بەختكردن لەپێناوی گەلەكەیان، و لەڕاستیدا ئەم ڕێگایەیان بە ئاگاییەوە ھەڵبژاردووە. ھەر بۆیە شایانی ھەموو رێز لێگرتنێكن. بەمەیش سینگی خۆی دەكاتە قەڵغان و بەرگری لەو خاكە دەكات كە دەیان ساڵە دوژمنانی كوردو كوردستان لە داگیركردن و ئەنفال و كیمیاباران و پاكتاوی رەگەزی و بەعەرەبكردن نەك درێغیان نەكردووە بەڵكو دەسەڵاتە یەك لەدوایەكەكان ژدی بوون لە جێبەجێكردنی ھەمان ئەو پیلانە دوورمەودایەی كەلەناخی شۆڤێنیەكانیاندا گەرای ناوەتەوە. ئەو لەخۆبووردوویەی پێشمەرگە بۆ بەرژەوەندی خودی خۆی نیە بەڵكو بۆئەوەیە كە دوژمنان راوەدوو بنێت و داگیركەرانی كوردستان وەدەر بنێت و وریایان بكاتەوە لەوەی كە سنوورێك بۆ پێشڕەوییەكانیان دابنێن‪.‬


ئامانجی پێشمەرگە سەقامگیری و ئاسایشی كوردستان و پاراستنی سەر و ماڵی ھاووڵاتیانە بەبێ جیاوازی‪.‬

پێشمەرگەیەك ئەڵێ لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە بەرەكانی جەنگ مووچەمان وەرگرت هاورێكم شەهید بوو هەر ئەم رۆژی پارەكەشی لە گیرفانی بوو بەر لەوەی شەهید بێت بە تەلەفۆن نازانم بە كێ ی دەگووت بەس سەبرێكت هەبێت دوو سێ رۆژی تر دێمەوە پارەكەت بۆ دێنم لە ناو قسەكانیشی دەیگووت وەالله راست ئەكەی حەقی خۆتە بە خوا بێمەوە یەكسەر دێمە لای تۆ ئەوەتە لەسەر پارەكەش نووسیتم، دواتر شەر دەستی پێ كرد ئەم هاورێیەم شەهیدبوو دواتر منیش گووتم با موبایل و پارەكەی لای خۆم دانێم نەوەكو لێ ببەن كە پارەكەم دەرهێنا نووسرابوو كرێ ی خانوو!!!
لەم كاتەش تەلەفۆنێكی بۆ هات گووتی ئەلوو ها چبوو منیش گوتم كاكە ئەوە ئەم برادەرە بە سووكی بریندارە گوتم نەوەكو ماڵەوەیان بێت نەوك مشاوەش بن گوتی دەستی كرد بە جنێو گووتی ئەرێ ئەم درۆیەت چۆن دروست كرد ئەمن ئەمرۆ ئەم پارەیەم دەوێ ئەم سەرەمانگەش خانووەكەم چۆلی دەكەن منیش تێگەیشتم ئەمە خاوەن خانووەكەیەتی گوتم هەی بێ شەرەف ئەوە لە ناو دەستمە شەهیدبووە ئەم پارە پیسەشی بۆ داناوی یەكسەر بێ دەنگ بوو منیش گووتم


(سوپاس بۆتۆ خودایە ئێمەی پێشمەرگە شەر لەسەر خاكێك ئەكەین خۆشمان خاوەنی نین) 


نابێ ئەوە لەبیر بكەین كەسەقامگیری و ئارامی ئازادی لەھەرێمی كوردستان بەرھەمی شەونخوونی و بەرگریكردنی پێشمەرگەیە لە خاكو نەتەوەكەی، كە ئەو ئازادی و كە بەگیان لەسەردەستی پێشمەرگە ھاتوونەتە كایەوە،  خۆ ئەگەر وشەی(شەھید)مۆركی ئاینی لەخۆ بگرێت ئەوا وشەی(قوربانی)ش ھەمان مۆرك لەخۆ دەگرێت‪. ‬قوربانی ھەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە جەنگدا پێكراون ، پێشمەرگە ئەو كەسەیە كە لە پێناوی خاك و نیشتیمانەكەیدا گیانی خۆی بەخت كرد.


‎لەپێناو خاك و نیشتیماندا شەهید و لە پێناوی خاك نیشتیمانەكەیدا دووژمن  سەری بڕی‫.‬ 


‎پێشمەرگە ئەوكەسە كه ‌بەدیلی كەوتە دەست داعش و باوكی چوار ساڵە لە خەمدا دەژیت  چوار ساڵە سەرو ڕییشی چاك نەكردووە و پێشمەرگە ئەو كەسە كە شەهید بوو منداڵەكانی خێرخوازان خێریان پێدەكەن  یارمەتیان دەدەن پێشمەرگە ئەو كەسەیە كە لەشەر دا بریندار بووە و ئێستا لە ماڵەوە بە ئازارەوه ‌ دەناڵێنێت‫.‬  پێشمەرگە ئەو كەسەیە لە پێناو ماڵ و منداڵە كانیدا بە چاوی گریانەوە دێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن  و ناخی خۆی هەڵ دەرژێت

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations