قه‌ڵادزێ ییه‌كان تۆپه‌ كوێره‌تان بیر ماوه‌

سابیری سەندیکا
12.07.2020

کە‌مێژوو زۆرنزیک بێنینە پێش چومان دەبینین گەلی عیراق وكوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ  به‌تایبه‌تی  بەردەوام قوربانی دەربوە بۆنمونە شەڕی ئێران عێراق سەدان هەزاران کوژراو کەم ئەندامی لێکەوتەوە،شەڕی کوێت هەروا.
گەمارۆی un بۆسەرعیراق گەلی عیراقی تەواو شەکەت کرد،توندوتیژی ڕێژێمی سەدام بۆسەرگەلەکەی خۆی،شەڕی معارەزەکان دژی سەدام.
ڕووخانی دکتاتۆر،شەڕی ناوخۆی کورستان،شەڕی داعش کەهەزاران قوربانی و کاولکاری و ماڵوێرانی لێکەوتەوە تائێستاش بەردەوامە.تەقینەوە خوێناویەکانی ڕابروو ئێستاش.
له‌كاتی شۆڕشی ئه‌یلول پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانیه‌تی زۆری نواند به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراق، سه‌ره‌ڕای هێرشی پێشمه‌رگانه‌ زۆرجار سوپای عیراقیشیان تۆپباران ده‌كرد، له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ریش تۆپیبارانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقیان ده‌كرد، ئێمه‌ ماڵمان له‌ قه‌ڵادزێ بوو، ئه‌و كاته‌ من له‌دایك نه‌ بووبووم، به‌ڵام  وه‌ك دوای چه‌ند ساڵ كۆنه‌پارتی یه‌كان بۆیان  گیراومه‌وه ده‌ڵێن  كۆنه‌پارتی یه‌كان له‌بیریانه‌ خه‌ڵك زۆر له‌شاری قه‌ڵادزێ  له‌ تۆپبارانی شۆڕش ده‌ترسان، زۆرجار زیانی له‌ هاووڵاتیانی كورد دابوو، بۆیه‌ لایان وابوو ئه‌و تۆپه‌ مه‌به‌ستی خۆی ناپێكێ كه‌ ده‌یهاوێن خۆی و خوای خۆی به‌كوێ ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ شانسی خۆیه‌تی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قه‌ڵادزێ یه‌كان و خه‌ڵك ناویان نابوو (تۆپه‌كوێره‌) هه‌ر كاتێك تۆپبارانی شۆڕش ده‌ستی پێ كردبا، خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ له‌ تۆپه‌كوێره‌ ترسابوون (تۆپه‌كوێره‌)ش نه‌بوایه‌، ده‌یانوت خۆتان بشارنه‌وه‌ (تۆپه‌كوێره‌) هات، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ردار پشده‌ری ده‌ڵێت: من لەو کاتەدا لە ١٩٦٧ رۆیشتبوومە ناو ریزی پێشمەرگەو چەند دەورەیەکی تۆپخانە و مامۆستایم بینی، لە ساڵی ١٩٦٩ دا تۆپێکی ٢٥ رەتڵی ئینگلیزیمان بە ناتەواوی لە ئیرانەوە بۆ هاتبو، کاک حەسۆ میرخان تۆپەکەی دا بە من بۆ ئەوەی بەکاری بێنم، منیش دوو گولە تۆپم بە رەبایەکانی دەربەندەوە نا، گولە تۆپەکان جێگای خۆیان نەپێکا، بەکاک حەسۆم وت: ئەم تۆپە سێرڤس نەکراوەو ناتەواوە، کەس ناتوانێ بەباشی بەکاری بێنێ.

کاک حەسۆ کە بۆخۆی هیچی لە تۆپ نەدەزانی، وتی تۆ لەو تۆپە نازانی، تۆپەکەی دایە پیاوێکی هەولێری بەناوی حەیدەر، جەلالی ئەحمەد خەلیل و خدری برای وسواغاو چەند پێشمەرگەیەکی لەگەڵ ناردن بۆ دارشمانە، لەوێ تۆپەکەیان دابەست و دەستیان کرد بە تۆپبارانی قەڵاتی قەڵادزێ و گردی حوسنی، لەبەر ئەوەی تۆپەکە تەواو نەبوو، هەموو گوللە تۆپەکان بەناو شاری قەڵادزێ دەکەوتن، رۆژانە خەڵکێکی زۆری دەکوشت و بریندار دەکرد لە خەڵکی قەڵادزێ، خەڵکەکەش ناوی نابوو تۆپە کوێرە، تۆپچیەکان تۆپەکەیان لە بناری بادینباڵ له‌ده‌ڤه‌ری قه‌ڵادزێ دابەستبوو و شەوانەش بۆخۆیان دەرۆیشتنەوە گوندی دارشمانە بۆ خەوتن، شەوێک ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ به‌سه‌رپه‌شتی  مەلا مەحمودی دێرێ لەگەڵ چەند چەکدارێک دەروات، تۆپە کوێرە دەتەقێنێتەوە، کاک حەسۆش لە تۆڵەی تۆپەکە، خدری 
برای وسواغا دەکوژێ و دەڵێ تۆ چاوساغیت بۆ کردوون، بەڵام وەک سه‌ردارپشده‌ری له‌كتیبه‌كه‌ی داده‌ڵێت  شاهیدێکی بەویژدان خدر ئەو کارەی نەکردبوو و بە ناحەق کوژرا.

دوای ڕاپەرینی 91 کاتێ دەسەڵاتی کوردی دەستی کرد بەدزی و ڕاو  ڕووت و شەڕی ناوخۆ دیار بوو خەڵک ملی خۆی دەشکاند بۆیان ئەوکات تێگەیشتن میللەت کێشەی نیە، ئەوجا زیاتر کلکیان تێوەردا.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم  به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتداریان  ناشیرین و بێ متمانه‌ كردووه‌ خه‌ڵك به‌گومانه‌وه‌ سه‌یری هه‌مووده‌سه‌ڵاتو ده‌سه‌ڵاتدارانی دوونیا ده‌كات  له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێمتمانه‌یی به‌جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ خه‌ڵك ناتوانێ باوه‌ڕ به‌وشتانه‌ش بكات  كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وهه‌رێمه‌ش ده‌‌یبینێتو  ده‌یبیستێت  ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌نده‌یان درۆكردوه‌ خه‌ڵك درۆی دووژمنه‌كانی پێڕاستره‌ له‌ ڕاستی ئه‌وانه ‌به‌داخه‌وه‌ هه‌روه‌ها لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو میللەتی کوردبه‌گشتی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ به‌تایبه‌تی دوچاری نەهامەتیی کۆمەڵ کوژیی و دەست درێژیکردنە سەر بووە لەلایەن سوپایی  ڕژیمی روخاوی عیراقیی، ئەرتەشیی ئێرانی و هێزی جەندرمەی تورکیی. کۆمەڵ کوژی کوردیی عەشیرەتی بارزانییەکان، کاولکردن و وێران کردنی ٣٥٠٠ گوند لە سەرتانسەریی باشووركوردستانی عێراق، کارەساتی ئەنفال، کیمیابارانی ناوچەکانی خۆشناوەتی، سلێمانی و هەڵەبجە.
 ئازار و زامی میللەتێک، لە ئەنجامی داگیرکردنی ووڵات و ژێر دەستی لەلایەن داگیرکەرانەوە  دەستدرێژی ناموس، کۆمەڵ کوژی، کاولکردن، رووخان و داماڵێنی هەموو پیرۆزیەکانی کە بڕوایی پێییەتی دەگات بە ئاستیی لووتەکە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations