لێبڕینەکەی مەسرور بارزانیی چی بەدوادا دێت؟

ئەحمەد میرە
30.06.2020

لەسەروبەندی ڕاسپاردنی (مەسرور بارزانی)دا، بۆ سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیابوون لەوەی ئەم حکومەتە لە هەموو بوارەکانی حکومڕانیدا شکستدەهێنێت. بەڵام هەرگیز لەو بڕوایەدانەبووین بەمشێوەیە لەڕووی ئابوورییەوە هەرەسبهێنێت، لەبەرئەوەی بەردەوام ئەو حکومەتانەی، کە پیاوە ئەمنییەکان بەڕێوەیدەبەن، تاکە جومگەیەک کاریلەسەردەکەن باشترکردنی دۆخی ئابوریی و پڕکردنی گیرفانی خەڵکە لەپێناو دەستەبەرکردنی بێدەنگیی گشتیدا، بەڵام دەرکەوت مەسرور بارزانیی چۆن پیاوی حکومڕانییەکی دیموکراسیخواز نییە، بەهەمانشێوەیش پیاوێکی ئەمنی خاوەن ژیریی و لێزانیی نەبوو. ئەوەی ئەم برا گەورەیە کردوویەتی، تەنها کوشتنی کورد و بەرهەمهێنانی تۆقاندنی نیشتیمانیی بوو.

ماڵی مەلا مستەفا لە سیاسەتکردندا خاوەن بەختێکی گەورەن بە خودی خۆیشییەوە. هەمیشە ئەوانەی لەگەڵیاندا کاریانکردووە کەسانی بێئیرادە و ترسنۆک بوون، بۆیە بەبەردەوامیی دەرفەتی گەورەبوونیان بۆ ڕەخساوە. ئەوان هەمیشە تۆپێکی گەورەبوون لەناو کۆمەڵێک تۆپی بچووکدا

ماڵی مەلا مستەفا لە سیاسەتکردندا خاوەن بەختێکی گەورەن بە خودی خۆیشییەوە. هەمیشە ئەوانەی لەگەڵیاندا کاریانکردووە کەسانی بێئیرادە و ترسنۆک بوون، بۆیە بەبەردەوامیی دەرفەتی گەورەبوونیان بۆ ڕەخساوە. ئەوان هەمیشە تۆپێکی گەورەبوون لەناو کۆمەڵێک تۆپی بچووکدا و بەردەوامیش تۆپێکی بچووک بوون لەناو کۆمەڵێک تۆپی گەورەدا. ئەم وێنەیە بۆ تێکڕای ئەزمونی سیاسەتکردنی ماڵی مەلا مستەفا ڕێک و ڕاستە. هەم مەلا مستەفا بەمجۆرە بووە و هەم مەسعود و مەسرور و نێچیرڤانیش ئەو دەرفەتە باشەیان بۆ ڕەخساوە، کە دەوروبەرەکەیان و نەیارەکانیشیان پیاوی گرگن و گیرفان خۆشەویست بن. جاران دەیانوت ئەوەی ڕۆژێک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا کاربکات گومانی تێدانییە هەمیشە حەزدەکات لەسەر کاسەی بارزانییەکان شۆربای تەسلیمبوون بخوات. بەهەمانشێوەیش لەکابینەی تۆدا کەس نقەی لێوەنایەت، کەس بە براگەورە ناڵێت ڕۆژێک دێت ئەم لێبڕینی موچەیە، تێبڕینێکی بەدوادا دێت. ئاخر ئەگەر براگەورە تاوانبار بێت، هیچ گومانم لەوەدا نییە کۆی کابینەکە بە زەرد و سەوز و نیلییەوە تاوانبارن.

دەکرێت ئێمە بەئومێد بین مەسعود بارزانیی پیاوێکی چاکەکاربێت، لە کاتێکدا بەسەر جەستەی براکانیدا بووە کەسی یەکەمی پارتی. ئایا دەکرێت بپرسیین (عوبیدوڵا و لوقمان)ی برای مەسعود بارزانیی چییانلێهات و ئەم پیاوەیش چی بۆ کردن؟!

چونکە ناکرێت لەناو ئەم حکومەتەدا پیاوێکی ڕەشید و صاڵح نەبێت بە مەسرور بڵێت ئەم کارەت کاری پیاوی صادق و ئەمین نییە، تەنها ئەوانە پێی قانعن، کە بە هەموو جۆرە لێبڕینێک ڕازیین. لەلایەکی ترەوە سەرمسوڕ ئەمێنێت لە خۆمان، بەوەی چۆن چاوەڕێی خێرێ لە پیاوێک و کوڕەکەی دەکەین، کە دڵسۆزی برا و برازا و کەسەکانی خۆی نەبێت. بۆنموونە دەکرێت ئێمە بەئومێد بین مەسعود بارزانیی پیاوێکی چاکەکاربێت، لە کاتێکدا بەسەر جەستەی براکانیدا بووە کەسی یەکەمی پارتی. ئایا دەکرێت بپرسیین (عوبیدوڵا و لوقمان)ی برای مەسعود بارزانیی چییانلێهات و ئەم پیاوەیش چی بۆ کردن؟! یاخود دەکرێت بپرسین ئیدریس بارزانیی، کە لە مەسعود گەورەتر و حەکیمتربوو، بۆچی نەبووە سەرۆکی پارتیی و هەر زوو کۆچیدواییکرد؟؟؟!!!

براگەورە پیاوێکی چاکەکارە با خۆی ماندوو نەکات و پڕۆسە چاکسازییەکە لەماڵی باوکییەوە دەستپێبکات و ئەوکاتە دەتوانین بڵێین: زەنگێک بۆ دۆخێکی باشتر لەهەرێم لێدەدرێت


ئەم نموونانەم بۆ ئەوەی پێتانبڵێم، کە ماڵی مەلا مستەفا بەتایبەت ماڵی مەسعود بارزانیی جگە لەوەی خێری خودی خۆیان و خێری برا و کەسەکانیان ناوێت، هەربۆیە ناکرێت چاوەڕێی ئەوەیان لێبکرێت، کە دۆخی ئەم هەرێمە باشبکەن و لەخەمی گشتیدابن. لەڕاستیدا پڕۆسەی چاکسازیی هێندە کارێکی ئاڵۆزنییە، کە حکومەت توانای بەسەردا نەشکێت، بەڵام لەبەرئەوەی پێویستە چاکسازیی لەگیرفانی سەرۆکەوە دەستپێبکات، بۆیە بووەتە کارێکی مەحاڵ.

ناکرێت تۆ چاوەڕێت لە دز بێت، کە پاسەوانی دووکانی زێڕ بکات. وەک دەوترێت کەچەڵ، کە حەکیم بوایە چارەسەری سەری خۆیی دەکرد. هەربۆیە براگەورە پیاوێکی چاکەکارە با خۆی ماندوو نەکات و پڕۆسە چاکسازییەکە لەماڵی باوکییەوە دەستپێبکات و ئەوکاتە دەتوانین بڵێین: زەنگێک بۆ دۆخێکی باشتر لەهەرێم لێدەدرێت.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations