چیرۆكێك لە ڕۆژنامەنوسێك بۆ پارتی و گۆران و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ …..

سابیری سەندیکا
28.06.2020


 ئەمە تەواوی چیرۆكەكە, هیوادارم بە باشی لێی تێبگەن. هەموو خەڵكی كوردستان عێراق دەزانی پارتی و گۆران و یەكیتی تورێكی قوڕاوی قەڵادزێ ناهێنن هەمووتان گۆران و یەكێتی و پارتی وەهەروەها بەرپرسەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق، دژ بە خۆتان ، چ ڕق و كینەیەكتان لەدڵی گەڵدا چاند!!!  لە كوردستانی عێراق ئیتر ئەمە راستیە پێویستە بزانن ‎ڕقێكی ئێجگار ئەستوور، ڕقێك لەناو خەڵكدا دژ بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی هەرێمی كوردستانسەرئاوكەوتووە، ئیتر لەوە دەرچووە بشاردرێتەوە و بوترێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانی عێراق بەهۆی ماستاوچییەكانی دەوروبەریانەوە نایبینن. كینەكە لە ئاستێكدایە لە هەرێمی كوردستانئەگەر هەر یەك لەو كاربەدەستە بەرزانەی ناو دەسەڵاتی كوردی لە كوردستان بە زەلیلی بچێتە بەردەم خەڵكی كوردستانی عێراق، لە قەزافی باشتری پێناكەن! 
 كچە سەربازێكی ئیسڕائیلی دەڵێت: ئێمە لە ئەوروپا ماچمان دەفرۆشت بەپارە و پارەكەمان دەناردەوە بۆدامەزراندنی دەوڵەت كەچی كوردەكان پارە له هەرێمەكەیان دەدەزن ولەبانكی وڵاتان دەیشارنەوە لەكاتێكا هەرچوارلایان دوژمنە كەچی گلەیی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن نامانكەن بەدەوڵەت ئەمەیە جیاوازی ئێمەو ئەوان.
٢٩ساڵە گوێ بیستی خەیاڵاتی ئەم دەسەڵاتە خۆماڵییە دەبین. هەر جارە و بە حیكایەتێكی ساختەوە دێنەوە. دەمێك دەڵێن هەرێم دەكەینە دەستەخوشكی سویسرا كە چی نابێتە زڕبرای مۆریتانیاش ، ماوەیەك وتیان هەرێم دەكەینە بوكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام سەرو ردێنی سپی بوو هەر نەبوو بە بووك و نەشبوو بە زاوا.
ئەو ئەڵێ .. بۆ نەڕۆم یەكەمی زانكۆم و بێ پول و پارە ئەسوڕێمەوە،  هەمو شەقامەكانی وڵاتم پێوا، حەزم لە هەرچی بێت لە جلەوە تا چێشتخانە  بریقەدارەكان ئەبێ لە جامخانەكانەوە سەیریان بكەم.
‌گەنجێكی سەنعات كار ئەڵێ بۆ نەڕۆم،  لەبەر چوار دیناری گومرگ، سنورەكانتان بۆ  پەنجەرە و  قەنەفەی توركی و ئێرانی كردووەتەوە، دوكانەكەتان بە من داخست، لە دەوڵەمەندەوە تا سیاسیەكان بە دوای قازانجی خێراوەن، چی لە ملیاردێرەكان بكەم، كە لە زۆربەی پرۆژەكانیاندا،  كرێكارو ئەندازیارو  تەنانەت ئیشپێكەری موەلیدەكانیشیان كورد وەرناگرن.
‌گەنجێك ئەڵێ وێنەی مناڵی سەركردەیەك نابینم لە شێخەڵاو سەرا  گرتبێتیان و لە فەیسبوكەكانیان دایبنێن، ئەمەوێ بەهەشتەكەی ئەوانیش  ببینم، ‌گەنجێكێكی تر ئەڵێ حەزم ئەكرد بە فرۆكە بڕۆم بۆ هۆلیدەی بەڵام بێئیشی هەمو ڕۆژێكی كردووم ‌بە پشوو، كێ هەیە ئەگەر بێزار نەبێ   خۆی بخاتە یەختێكی كونەوە و بە تینوێتی سەیری فڕۆكەكانی ئاسمان بكات و خەو  بە  پەرداخی دەستی موزیفەكەی لوفتانزاوە ببینێ؟
گەنجێكی پارێزەر ئەڵێ، هەر محامی كۆمپانیاكان مابوون ئەویش لە لوبنانەوە ئەهێنن،  ‌گەنجێك ئەڵێ شەڕە پەڕۆمان ‌بۆكردن بۆتان هەڵپەڕین دەنگمان پێدان، ئێوە شەڕی كورسیەكانتان بكەن نیشتیمان هی ئێوەیە نەك ئێمە، ‌گەنجێكی تر ئەڵێ ئیتر كەس قسەی بریقەدارم ‌بۆ  نەكات، هەرچی لەناو كتێبدایە درۆیە، تەنیا ئەوەی لە ناو گیرفاندایە ڕاستە، ئەویشمدا بە قاچاخچیەكەم و شوكور ئەمنیریت، ئەو پیاوەی بە بەرچاوی حكومەتەوە پارەی شوقەكەی باوكمی دزی و ڕایكرد، گەنجیكی تریش ئەڵێ بێزارم لە هەواڵەكانتان  (ئەم ‌مانگە موچەی فڵان وەزارەت دێ، بێزارم لە سازان و نەسازانتان، بۆ بۆ ئێمەی باس ئەكەن، ئەگەر لەسەر پشك و پارە بوایە، ئەسازان و مێشكی ئێمەتان پێوە ماندوو نەئەكرد، گەنجێكی تر ئەڵێ ئەوەندە دڵتانپڕكردم جێگەی كچە ئەویندارەكەشم نەمایەوە لە دڵمدا، گەنجێكی تر ئەڵێ،  نیشتیمان شیرینە ئەگەر سیاسیەكان تاڵتری نەكەن  من ناڕۆم.

‎ئەگەر دەوڵەت لە نان و ئازادی گرنگترە ، فەرموو بڕۆ لە ئەفغانستان دابنیشە بۆ مەگەر ئەفغانستانیش وەك سوید دەوڵەت نیە؟ ‎ئەرێ ئێوە تا ئێستا لە ژیانتانا بیستووتانە كەس كۆچ بكات بۆ لاوس و بۆرما و كەمبۆدیا و كۆنگۆ و چاد و سۆماڵ؟ ‎ئەرێ كەس لە خۆی پرسیوە خەڵك بۆچی هەر بەرەو ئەوروپا و ئەمریكا و ئوسترالیا و كەنەدا كۆچ ئەكات و كەس كۆچ ناكات بۆ كۆریای باكور و ئەفریقا و ئەمریكای لاتین ؟؟
‎ هەموو مرۆڤێك لە دنیادا خەون بە ژیانی ئەمریكا و ئەوروپاوه دە‌بینێت لەبەر ئەوەی نان و ئازادی بۆ دابین كردوون‌ ، كەچی دەستەڵاتی كوردی لە كوردستانی  عیراق‌ بڵێیت وەڵا دەوڵەت لە نان گرنگترە ؟؟
‎تۆ فەرموو جارێ بڕۆ دووساڵ لە كاراتچی و نیپاڵ بژی ئەوكات بڵێ دەوڵەت گرنگترە لە نان ، ئاڵا گرنگترە لە ئازادی ؟؟
‎ئەوە فۆرمی دەولەتداریە ، ‎خەڵك مردلە كوردستان  ئەی هاواربەدەست كۆرۆنا و دەستەڵاتی كوردی وە…!!! ‎یەعنی هەر لەبەر ئەوەی جار جار لە فەیس بووك نوكتەیەك ئەكەین ، ئیتر خەڵك درۆ ئەكات وەزعی باشە ؟؟ هەر لەبەر ئەوەی گەنجێك هەژدە ساڵ ئەخوێنێ رەسمێكی تەخەرووج ئەگرێ وەك دوا یادگاری بێ سوودی ژیانی ئیتر خەڵك درۆ ئەكات وەزعی باشە ؟؟
‎هەر لەبەر ئەوەی خێزانێكی قور بەسەر لە كونی ژوورەوە ، تووشی فۆبیا و شۆك وهستریا و شیزۆفرینیا و سایكۆسۆماتیك نەبێت ، ئەچێت لە قەڵاتی قەڵادزی و گردەئیسترو و لەسەیرانگانی كوردستان و ئەزمەروگۆیژەی سڵیمانی ‌ شیشێك گۆشت ئەبرژێنێت ئیتر خەڵك درۆ ئەكات وەزعی باشە ؟؟ ئەمە چ پێوەرێكە ؟؟
‎تۆ پیت وایە یان كاربەدەستانی كوردستان‌ بۆ ئەوەی كە بۆ ئەوی بسەلمێنیت كە وەزعت خراپە ئەبێ رۆژی یەك دوانێكمان خۆمان ئیعدام بكەین ، بۆ مەگەر ئیعدام هەر ئیعدامی فیزیكی جەستەیە ؟؟
لەهەرێمی كوردستان؟؟
‎لەبەر دەركی سەرای سلێمانی وهەولێرو دهۆك و قەڵادزی بەدبەخت و خیرلەخۆ نەدویی حكومەتی كوردی و عێراقی  و لە هەولێربەردەم قەڵاتەوە بڕۆ هەر زەلامە و لەبەردەم خۆیەوە بێ ئەوەی كەسی لەگەڵ بێت پێئەكەنێ ، زەلام هەیە لە بازاره كانی هەرێمی كوردستانبە نیو سەعات سمێڵی خۆی ئەخوات چاوی زەق بووە خەیاڵی رۆشتووە بە سەعات سەیری عەرزەكە ئەكات ،
‎هەر زەلامە و لەبەردەم خۆیەوە قسە ئەكات ، ‎رۆژ بەرۆژ ژمارەی شێت زیاد ئەكات ،لە هەرێمی كوردستانبەتەیبەتی و عیراق بە گشتی 
‎سەرێكی ئەم تۆرە كۆمەڵایەتیانە بدە هیچ زەوق و سەلیقە و پسپۆریەكی ناوێت بۆ ئەوەی هەستی پێ بكەیت كە هەموویان بێ جیاوازی چەند نەخۆشی و گرێی دەروونیمان تووش بووە ،، ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی دەست گێڕ و ماتۆڕ لە زیاد بووندایە ، ڕۆژ بەڕۆژ سەر شۆستە و شەقامەكانی كودستانی عیراق پڕ ئەبن لە بەقاڵ و بەنە خوێن فرۆش، چوار ساڵە یەك دەرچووی زانكۆ دانەمەزراوە ؟؟ سەری زمان و بنی زمانی ئەم حكومەتی كوردی و عیراقی ‌ ئەوەیە خەڵك بابچێت لەكەرتی تایبەت ئیش بكات ، توگیانی ئەوەی خۆشت ئەوێت وەرە تۆ پێمان بڵێ مەسەلەن كام كەرتی تایبەت ؟؟
‎مەبەستت شەریكەی بی ئێم؟؟… نا …. ئە ی كامە
‎شەریكەی فۆرد ئەڵێ ی ؟؟ نا … ئەی كامە
‎شەریكەی مایكرۆسۆفت ئەڵێی ؟؟ نا ، تۆ بیڵێ كامە
‎شەریكەی بۆینگ و كۆنكۆرد و ئێرباس ؟؟… نا
‎تو ویژدانت حكومەت و كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەترسم شەربەتی خالقی و مەعمەلی بنێشتی وەن و نانەقیسی ئاڤان وكارگەی خشتی كەڵەوانان بە كەرتی تایبەت لە كوردستان تێگەشتبی ؟؟
‌كچان لە روانی تارای بوكێنی دا ، كورەكانیش دەبێت ببنە خواردنی قرشەكانی دەریا ، كەس دیناری پێ نەماوە بە نەفرەت بێ ئەم فۆرمە لەدەوڵەتداری كە كاربەدەستانی كوردستانی عیراق سپۆنسەری ئەكات و ئەیەوێت لە پەنا درۆ و چەواشەكاری ملیاردێرەكانی نەوت ، یەك یەك هەموویان تەسلیمی مردن بكات .خەڵك بەنان ئەژی نەك بەقسەكانی كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان 
‎شێخی سەعدی ئەڵێ :- كابرایەك لە بیابانێكدا خەریك بوو ئەمرد لە تینوێتی دا ، كوپەڵەیەكی گەورەی پڕ لە لیرەی دۆزیەوە ، كەچی كابرا هەر مرد، چونكە لەبیابان دا خەلك پێویستی بە ئاوە نەك ئاڵتون وەك چۆن خەڵكی كورد لە كوردستانی عیراق سەرەتا پێویستمان بەنان و ژیان و ئازادییە ئینجا دەولەت.
‎هەمووحیزب و رێكخراوێك لەم كوردەستانە پارێزەری خۆبەخشی هەیە ‎بۆئەوەی هەركەسێ لێدوانێكی بەرامبەر ئاغایەكەی یان بڵێن حیزبەكەی  ، كردی لێ ی بێتەدەنگ ، بەڵام ئەوەی بێ خاوەنە و بێ پارێزەرە لەم كوردستانە 
‎میلەتە هەژارەكەیەكەكەس نایەتەسەرخەت بڵی  بەسەكۆبوونەوە بەسەگاڵتە كردن بەشعوری میلەت بەسە كۆبوونەوەی بێ ئەنجام بەڵێی بۆباش كردنی  بژێوی خەڵك ئەوەپیشەی مناڵی كوردی هەژارە نەك هی بەرپرسانی هەرێم ، ئەگەرمناڵانی بەپرسانی ئەم هەرێمە وەك مناڵی هەژار خەریكی  هەڵدانەوەی جۆزەی مۆلیدەكانیان  بوونایە جەنابی نوێنەرەكەی كوردلەئەمریكا وزەی كارەبای نەدەفرۆشت  بەدرۆكردن وچەواشەكاری ریفرندۆم ناكرێ  حكومداریش ناكرێ  میلەت ئێستاهۆشارە 
مەسرور بارزانی داوا ئەكات هەڵمەتی"كوا چوارسەد ملیارد دینارەكە "ڕابگرن ئەمە توشی هیستریای كردوە....هەرچەندە ئەمانە چەندین چوارسەد ملیاردیان بە دۆلار دزیوە.
نێچیرڤان بارزانی بە چوار ساڵی قەیرانی دارایی (8) موچەی فەرمانبەرانی پێنەدرا، مەسرور بارزانی لە سێ مانگی قەیراندا (2) موچەی نەداوە، قەیرانە داراییەكەی كابینەی پێشوو بەهێزتر بوو یاخود قەیرانی ئێستا ؟
توركیا گەیشتە ئاكری و لۆفەكانی ئامێدی كوا كابرا هێمن هەورامی دەیووت پەیام به ئێرانیەكان و توركیا دراوه یەك بست بێنه خاكی كوردستان تەنها یەك بست ئەمرین بەڵام ناهیڵین ئیرادەمان بشكێ.
 وەك ئەو مەسەلە دێدە پێش چاوم تازە تڕ . ڕۆژێك كابرایەك زۆر تەنگاو دەبێت دەچێت بۆ ئاودەستی مزگەوتی گەورە لە شاری سلێمانی ئەوێش زۆر قەڵەباڵغ دەبێت هەردەرگایەك كەسێك یان  دوو كەسی لەبەردەم ڕاوەستاوە چاوەڕێی نۆرە هاتنیەتی كابراش دەچێت لەبەردەرگایەك ڕادەوەستێ و چاوەڕوانی هاتنەدەری كابرای ژوورەوەیە دوای چاوەڕوانیەكی زۆر كابرای ژوورەوە تڕێكی لێبەردەبێت ئەویش لەدەرەوە پڕ بە مەمەڕی ئاودەستەكان هاوار دەكات و دەڵێت پیف تازە تڕ  تازە هەوای لێدەردەكات . ئێمەش دەبێت پاش سەدان ساڵ چاوەڕوانی بۆ دەسەڵاتی كوردی دەبێت  بڵێین پیف تازە تڕ

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations