داگیركاری توركیا بوەستێنن

سابیری سەندیکا
21.06.2020

‎كوردایەتی؟ پاراستنی زمانی دایك و كەلتور و ئەو جوگرافیەی لەسەری دەژی، ‎تورك وڵاتی بنەڕەتیان مەنگۆلیایە، لەوێ كۆمەڵێكی هەژار و ڕووت و قوت و برسی بوون، شیری ماین و گۆشتی ئەسپیان دەخوارد، بەڵام لەبەر پێویستی شەڕ ناچاربوون ئەسپەكانیان بهێڵنەوە و لەجیاتی ئەوە گژ و گیا و بەروبوومی ڕووەكە سرووشتیەكان بخۆن، دواتر بەرەو ڕۆژئاوا هاتن بەرەو ئێران و وڵاتی پڕخێر و بێری كوردستان و لەسەدەی حەوتەمی زایینی خەلافەتی عەباسیان ڕووخاند و تا ئەنادۆڵی ئەوروپا چوون. 


میللەتی كورد وەكو میللەتێك كە لە سەدە دێرینەكانەوە هەیە و بە درێژایی مێژوو هەر لە سەردەمی پێش مەسیحەوە تا چەرخی نوێی مێژوو ناوی ئەم میللەتە لە زۆر دیكۆمێنت و نووسراودا هەیە باس لە مێژوو و ڕەچەڵەك و نەژادی ئەم میللەتە دەكات.

‎توركەكان بە ‌درێژایی 500 ساڵی حوكمی عوسمانیش وەك كوللەی برسی هەرچی توشی بان دەیانبرد، هەزاران كارەساتیان بەسەر ئەم ‌نەتەوەیە هێنا هەتا جەنگی یەكەمی جیهانی كە دەوڵەتی عوسمانی هەڵوەشایەوە و ئینگلیز هاتە شو‌ێنی ئەو كاتەش توركەكان هەر ئەم دزی و تاڵانیە كاریان بوو.


هەروەها سەبارەت بە پەیوەندی نێوان كورد و عەرەب لەعێراق و توركیا و ئێران و سوریادا بەهەمان شێوە ئەو سیاسەتە نا عادیلانەی چەندین حكومەتی یەك لەدوای یەكی عێراقی وتوركی و ئێرانی و سوری  كە پتر بە حكومەتی عەرەبی وعوسمانی و ئێرانی فارسی و سوری ئیسلامی  ناسراون بەرامبەر بە كورد وایكردووە ئەمڕۆ كورد هیچ متمانەیەكیان بەعەرەب  توركی و فارسی و سوری نەبێ و داوای جیابوونەوەی تەواو بكەن تەنانەت كارەكە بەوە گەیشتووە هەندێ كورد هەڵوێستی سلبی بەرامبەر بە كەلتورو زمانی عەرەبی و توركی فارسی توركی سوریش وەربگرن، ئەگەرچی سەركردایەتی كورد و ئەكادیمیای كورد بەجۆرێكی دووربینانەتر دەڕواننە مەسەلەكە و كورد و عەرەب  وتورك و فارس و سوری بە چوار نەتەوەی دراوسێی یەكی دەزانن. 


هەروەها خولاسە شەوەزەنگی حوكمی عوسمانلی و قاتوقڕی گرانی و ڕاوو ڕووتی مەئمورەكان و دەستدرێژی دەسەڵاتدارەكان گەلێك بەرەژێر بووبۆوە. لەمەشدا سەیر و سەمەرە پەیدانییە، ‫كوردایەتی هەموو ئەوشتانەیە كە تۆی پێ ئەناسرێیتەوە لەناو هەموو گەلان و دینی جیهاندا.‬


‎سەیرە... دنیا ئەو هەموو نوێ بوونەوە و پێشكەوتنە خێرا و جوانەی بەخۆیەوە بینیوە كەچی توركەكان ئێستاش هەروەكو جاران خەریكی باخەڵبڕین و تاڵان و كوشتن و لە ناوبردنی گەلی كورد و داگیركاری كوردستان و قەل و قاز دزیین، ئەوەتا ئەوەی ئەمجارە لە ڕۆژئاوای كوردستان بەسەر نەتەوەی كوردی هەژار و ستەمدیدەیان هێنا، مرۆڤ شەرم دەكان لەبەرخۆشیەوە بیری لێ بكاتەوە، مەگەر هەر مێژوو بۆ نەوەكانی داهاتووی بگێڕێتەوە.


" كوردایەتی تێكۆشانی ژیرانە، دڵسۆزانە و زانستكارانەیە بۆ گەیشتنی كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی، لە ئازادی و سەربەخۆیی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی. لە كاتێكدا ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆنا هەموو جیهان و تێكڕای مرۆڤایەتی كردۆتە ئامانج و ژیانی خەڵكە ئیفلیج كردووە، دەوڵەتی توركیا كە خۆیشی یەكێكە لەو وڵاتانەی گیرۆدەی ڤایرۆسەكە بووە و قوربانی و تووشبوی زۆریشی هەیە، كەچی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەشكركێشییەكی گەورە و ڕێكخراوی بە فەرماندەیی و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری و فەرماندەی هەموو بەشە جیاجیاكانی سوپای توركیا هەر لە ئاسمانی و وشكانی و تەنانەت دەریایش كە لێرە دەریای تێدا نیە دەست پێكردوو بۆ سەر هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق .


ئەمە یەكەمجارو دواجاریش نابێت دەوڵەتی توركیا بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی ستراتیجی  وڵاتەكەیەوە سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات و خەڵكی سڤیل دەكاتە ئامانج، ڕژێمی توركیا چ جانەوەرێكن، داگیركاری توركیا بوەستێنن.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations