پارتی لە نێوان دینار و مێژوو!

بەدران محێدین
12.06.2020


کتێبی (رەشەبا و ڕووداو) کۆمەڵێک بەڵگەی دۆکیومێنتاری گرنگی تێدایە لەسەر مێژووی شۆرشی ئەیلول و بنەماڵەی بارزانی، باس لە سەرچاوە ئابووریەکانی شۆرشی ئەیلول و خودی بنەماڵەی بارزانی ئەکا کە لە ھەردووک دەزگای ھەواڵگری ساواک و سی ئای ئەی تۆمارکراون، پشت بەستن بەو سەرچاوانە بۆ ئێمە و خوێنەر سوودێکی باشی بۆ ئێستا و داھاتوومان هەیە.

ژەنەراڵ سکۆکراڤێت لە دەزگای ھەواڵگری سی ئای ئەی و عیسا پژمان ئەفسەری باڵا لە دەزگای ھەواڵگری ساواک، ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە بەر لە (ئاشبەتاڵ) مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار دەدرا بە سەرانی شۆڕشی ئەیلول، بەو شێوەیە تا ئاشبەتاڵەکە شۆرش خاوەنی نزیکەی سەد میلۆن دۆڵار بوو، کەچی ئەگەر باسی بارودۆخی ئەو کاتی پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول بکەین دەبینن چەندە بە سەختی ژیاون (بەتایبەتی سۆرانیەکان کە زۆربەی پێشمەرگە سۆرانیەکانی ئەوکات لە شۆڕش بەشداربوونە باس لەو جیاوازیە ئەکەن، کە پێشمەرگەی سۆرانی دینارێکی لە گیرفاندا نەبوو، بارزانیەکانیش کوڕە بەنازەکانی مەلا مستەفا بوون)، جگە لەوەش بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان بڕی ئەو پارە زۆرەی ئەکات؛ بووە بە پرسیار و ئەپرسین:
ئەو ھەموو پارەیە چی بەسەرھات؟!

پارتی دیمۆکراتی کوردستان مێژووێکی لەکەداری ھەیە لە شاردنەوەی پارەی شۆڕشی ئەوکات و حکومەتی ئێستا.
پارتی لە هەردووک شۆڕش و دوای ڕاپەڕین و تا ئێستاش هەر هەنگاوێکی نابێ تەنها ڕەچاوی بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی ئنجا حزبی کردووە، وەلێ ھیچ کاتێکیش قبوڵ ناکا کەس لەو بارەیەوە پرسیاریان لێ بکا تا بزانین ئەو هەموو پارەیە چی بەسەر دێت، دەچێت بۆ کوێ؟!

پارتی بۆ شاردنەوەی تەواوی مەلەفەکانی سەردەمی ئاشبەتاڵ، پاکتاوی حیسابێکی خراپیان کرد بۆ ونکردنی ھەموو شوێن دەستەکان بە تایبەتی پرسی دارایی، بەڵام لە ئێستا هەمان سەردەمی ئاشبەتاڵەکە نیە، تەواو پێچەوانە بۆتەوە، ئەو سەردەمە بە ھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بوونی هەموو جیهان بە گوندێکی بچووک، هیچ ون نابێ و هەموومان ئاگامان لە یەکە، ڕۆژانە هەواڵی ئەوسەر و بنی دونیا ئەزانین، چۆن نازانین ماڵێ بارزانی چەند لە قووتی خەڵک ئەدزن، بۆیە بنەماڵەی بارزانی ناتوانن وەک رابردوو بەردەوام بن، ھەر کارێک بکەن، زوو لێیان بڵاوئەبێتەوە و شاردنەوەی ئەستەمە.


 لەم چەند رۆژەی رابردوو حکومەتی بەغدا بڕی 400 ملیار دیناری عێراقیان بۆ ھەرێم نارد وەک مووچەی فەرمانبەران، ئەگەرچی کوڕە گەورەکەی بارزانی زۆری ھەوڵدا پارەکە ون بکات بەڵام ھۆشیاری تاکی کورد لەو سەردەمە خەیاڵەی پووچکردەوە، هەرچەندە دیسان وەک کاری ھەمیشەییان ویستی پاکتاوییان ھەبوو بەڵام ئەمجارە دەستیان کردووە بە تیرۆری کەسێتی، ھەر کەسێک داوای مافی خۆی بکات بە ھەموو شێویەک دەست دەکەن بە تۆمەت بەخشینەوە بۆی، ئیتر سەردەم گۆڕاوە و ئەوانیش دەبێت چۆک دادەن بۆ ھوشیاربوونەوەی تاکی کورد.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations