داننان بە شكست

رێبوار کەریم وەلی
12.06.2020

مەسەلەكە شەخسی نییە، جێگری سەرۆكی حكومەتیش لە فۆڕمدا نییە. ئیشی ئەوەیە بینێرنە بەغدا. كورد دەڵێ:"بۆخۆت ناوێری، ئەمن دەنێری." بەس نەك بۆ ماڵەوە! وەزیرەكان دەڵێی بێگاریان پێ دەكەی! سەرۆكی حكومەتیش دێت و دەڕوات. سلێمانیتان كردە ووھان.
*
تورك قسەیەكی جوانیان ھەیە:"حیساب و كتابی ماڵەوە بۆ بازاڕ نایخوات! " نەیخوارد...ئۆباڵی شكستی تاقمێكی سەركێش بە مێژووی پارتییەوە گرێ مەدەن. ھەموو كەس دەزانێ ئەو بەزمەی ئێستا پارتیی تێدا بەكاردێت.
*
لە كوردستان حكومەت نەگۆڕاوە، رژێم گۆڕاوە. بە فارسی دەڵێن مسخ بووە، واتا "بەد گۆڕان"وەكو خودی گۆڕان! بۆیە كە ئینقیلابت كرد، چاوەڕێی ئینقلابیش بكە.
*
قەت پارتیم وا دەستەوستان نەدیوە؛ دەستێك دوو دەستەكەی دیكەی كەلەپچە كردووە.
*
خۆزگە بەس معاش بوایە. ملیۆنێك لە موچەخۆرت ئەگەر باوەڕیان پێت بوایە لێت خۆش دەبوون، لە قەرزی رابردووت و لە ئێستات. كەواتا بۆ پارە دەنگیان پێداوی. تێدەگەی؟
*
ئەم حكومەتە گەورەییەك بۆ خۆی تۆماردەكات ئەگەر دەست لەكار بكێشێتەوە. ھەڵبژاردنێكی دیكەی شەفاف بكرێت، بەمەرجێك سەرۆكی ھەرێمیش راستەوخۆ لە لایەن خەڵكەوە ھەڵبژێردرێت.
*
ئەگەرنا!
*
دڵنیا بن، ئەگەر پارتی حوكمڕانیی ھەولێر و دھۆكی بۆ خۆی تاپۆ كردبێت و یەكێتیش موعارەزە بوونی سلێمانی و گەرمیان، ئەوا ھەردووكیان لە دەستیان دەردەچێ. ئەوەی ئەمجارە دێتە سەر جادە، حزبی بێ ئابڕوو نییە، خەڵكە.

لەگەڵ رێز و حورمەتی بێپایانم بۆ داوكاری گشتی.


copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations