بۆچی کۆرۆنا تێکەل دەکرێ بە بابەتی موچەوە ؟

دێرین عزەدین
10.06.2020

لە ھەموو وڵاتانی جیھاندا ناکۆکی حیزبایەتی و بۆچوونی جیاواز ھەیە ، ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە و ڕەنگە ھەندێ جار ئەو جیاوازیانە ببن بە ھاندەرێک بۆ پێشکەوتنی وڵات کاتێ ڕەخنەو ھەلێستەکان لەپێناو باشکردنی بارودۆخی

بەڵام کە وڵات ڕوبەڕوی مەترسیەکی دەرەکی دەبێ و  وجودی وڵات دەکەوێتە مەترسی ھەموویان یەک ھەڵوێست دەبن لە پێناو پاراستنی ھاوڵاتیان و وڵات ... 

با دوور نەڕۆین ھەر تەماشای میللەتانی دەوروبەرمان بکەین، تورک و عەرەب و فارس ھێزە سیاسیەکان چەند دژی حکومەتەکانیان بن  و چەند تووشی چەوسانەوەو ناعەدالەتی بووبن بەڵام كه مەسەلە گەیشتە سەر مان و نەمان   ھەموویان بە خاوەن دەسەڵات و موعارەزەوە بە بیروبۆچونی جیاوازەوە 
بە چینە جیاوازەکانیەوە یەک ھەلوێستیان دەبێ  لە پێناو پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان .. 

چونکە خەڵک و وڵات بە ھی خۆیان دەزانن نەک ھی حکومەتێک ، یان حیزبێک یالایەنێک بگرە ھەتا خایین و خۆفرۆشەکانیشیان یەکگرتوو ئەبن لەگەڵیان 
پاراستنی تاک بە تاکی کۆمەڵگاکەیان لەلایان شتێکی مقدس و پیرۆزە ..بەڵام بە داخەوە لە کوردستانی خۆماندا بە پێچەوانەوە بە دەست ھەندێ لایەنەوە بەردەوام ھەوڵ دەدرێ پیرۆزییەکانی میللەت سووک بکرێ ، مێژووی خەباتی سەد ساڵەی کورد لەناوببرێ ... 

ئەمەش تەنھا لە پێناو بەرژەوەندییەکی کاتیی و بە ناوی موعارەزە و دیموکراسی و ئازادی دەربڕینی بیروڕا و بیر نەکردنەوە لە تەندروستی خەڵکی و بەکوشت دانی رۆڵەی فەقیر و ھەژار..

ئێستا بچۆ خۆ پیشاندان و سینگت بنێ بەگوللەوە بۆنمونە لەبەردەم باخی گشتیدا شۆڕشێك دروست بكە ، ھەر خۆتیت و كۆمەڵێك خەڵكی ھەژار .

پێویستە خەڵكی ئێمە ئەو بارودۆخە تێپەڕێنێت فێرببێت ھەموو پێكەوە پاڵەوانن ، نەك ئەوانەی  بۆ پارلەمان ئەچنەناو خۆپیشاندان !

ئەبوو خەڵك دوای ئێوە بكەوێت نەك ئێوە خۆتان ھەڵبواسن بەبرسێتی و توڕەیی و ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵكدا. گەیشتوونەتە ئەو ڕادەیەی بە کردار شەڕێکی دەروونی سەختیان بەرپاکردووە دژ بە خودی ھزری نەتەوەیی کورد بە ناوی کۆمەڵگای دیموکراسی بە داخەوە ئەمە بەرنامە و سیناریۆیەکی  داڕێژراوە و کارەکتەرە سەرەکیەکەشی ھەر کورد خۆیەتی 

‎بێ مووچەیی و بێھەستی حکومەت، خەریکە دەگاتە ئاستێک ھاولاتییان ڕێنماییە تەندروستیەکان وەلا بنێن و ڕێنمایی برایانی ئاسایش و پۆلییس و ھێزە ئەمنییەکان، بەجۆرێک لەسەرکوتکردن و پارێزگاری دەسەلات وەردەگرن، لەکاتێکدا بەشێکی زۆر ئەو کارەکتەرانە وەک شەپۆلە گشتییەکە قوربانین!

‎بەوھیوایەی ھەرچی زووە، حکومەت و دەسەلاتدارانی ھەرێم، بەجددی بێنە سەرخەت لانیکەم مووچەی ھاولاتییان بدەن، ئەگەر کۆمەک و ھاوکاریی خەلکانی تریش نەکەن کە کارو بژێوییان لەدەستداوە بەھۆی ئەو بارودۆخەوە، وەک ئەوەی لەزۆرینەی وڵاتانی دونیادا دەبیندرێت! 

‎تاوەکو بابەتەکە بەلایەکدا نەڕۆیشتووە و ھەموومان نەبوینە قوربانی‎ تکایە ئەو کەسانەش کە لەتوانایاندا ھەیە ببەخشن زۆر گرنگە لەوکاتەدا تەنھا بیر لە کەسە نزیکەکانتان نەکەنەوە بەلکو ئاگات لەھەموو ئەوانەبێت کە قوتیان لەدەستداوە و ناتوان پێداویستییە زۆر سادەکانی ڕۆژانەیان دابینبکەن، چونکە دلنیام خەلکی لەوشێوە زۆرە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations