ئەمەریکیەکان چیان بە بارزانی گوت؟

بەدران محێدین
02.06.2020


شۆڕشی ئەیلول لە بەڵگەنامەکانی ئەمەریکا کۆمەڵێک ڕوداوی لە خۆگرتووە کە ئێستاش بەھۆی بێ ئەزموونی سەرکردایەتی کورد بە هەمان ئەزمووندا تێئەپەڕین و کورد زیاتر بەرەو ھەڵدێر دەبات. 

مەلا مستەفای بارزانی لە ماوەی سەرکردایەتیکردنی شۆرش تا ماویەک یاری کردووە لە نێوان ئەمەریکا و روسیا (سۆڤیەت)ی ئەوکات، بەڵام خۆشی ئەو راستیەی نەدەشاردۆتەوە و زۆر بە ڕوونی چەندین جار گوتوویەتی:

تاکە چارەسەر بۆ دۆزی کورد لای ئەمەریکیەکانە نەک رووسیەکان.

 پارتی و خودی بنەماڵەی بارزانی بۆ نزیکبوونەوەیان لە ئەمەریکیەکان؛ لە سەرەتای حەفتاکان دەستیان کرد بە کوشتنی ئەندام و پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی، کۆمەڵێک سەرچاوەی ھەواڵگری ئەوەیان ئاشکراکردووە کە بنەماڵەی بارزانی لە بەرانبەر کوشتنی پێشمەرگە و کادیرانی حزبی شیوعی، پارەیان لە ئەمریکیەکان وەرگرتووە.

مەسعود بارزانی بۆچی سوودی وەرنەگرت لە ئامۆژگاریەکەی باوکی کاتێک گوتی:

 رووسەکان ھیچ کاتێک کار ناکەن بۆ بەرژەوەندی دۆزی کورد؟ 

ئەگەر بگەڕێینەوە کاتی ریفراندۆمەکەی باشووری کوردستان دەبینین چەند رێکەوتنێکی نھێنی و ئاشکرا کرا لە نێوان کۆمپانیا نەوتیەکانی ڕوسیا و حکومەتی ھەرێم، ئەم رێکەوتنە زۆر زیاتر ئەمەریکا و بەریتانیای توڕە کرد، چونکە دوای مردنی (جەمال عبدولناسر) لە ساڵی 1970 بەریتانیەکان بە ھەموو توانایی سەربازی و سیاسی و داراییان لە ھەوڵی گەڕانەوە بوون بۆ ئەو ناوچەیە، کەچی مسعود بارزانی بە چەند سەعاتێک ئیمزای ملیۆنان دۆلاری کرد و رووسیەکانی ھێناوە.

هاڕینی کورد لە نێوان بەرداشی ئەمریکا و ڕووسیا تەنها بنەماڵەی بارزانی لێی بەرپرس و تاوانبارن، تەنها ئەوان بەرپرسن لەو داگیرکارییە نیشتیمانییە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان.

رەنگە ڕووداوەکانی دوای ریفراندۆم توانیبێتیان تا ڕادەیەک خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک لە خۆشاردنەوەیان لە خەڵکی کوردستان، بەڵام ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرا کەم کەس ھەیە ئاگاداری بێت، نمونەیەک لەو ڕووداوانە کێشانەوەی  پێشمەرگە لە کۆمپانیا رووسیەکان لە کەرکوک کەمتر لە پێش ئێوارە کۆمپانیا بەریتانیەکان گەڕانەوە ئەو شوێنەی کە پێش دروست بوونی عێراق ھاتن عوسمانیەکانیان دەکرد.

کات تەواو بوو و ئەمەریکیەکانیش بە تەواوی بێ تاقەت بوون لەو یارییەی مسعود بارزانی لە نێوان ئەوان و ڕووسەکان، ئەمرۆ ئەمەریکیەکان زۆر بە ڕوونی بە مسعود بارزانیان گوت:

بە کەمتر لە مانگێک، ئەوەی بەغدا بیڵێت دەبێ ئێوە جێ بە جێی بکەن، کە ئەمەش بە تەواوی بچووکبوونەوەی بنەماڵەی بارزانیە لە دۆسەی نەوت و خاڵە گومرگیەکان، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە ڕوون نیە ھەڵوێستی رووسەکانە، دەبێ چی بێت؟ 

کورد گوتەنی؛ خۆ ئەوانیش پارەیان داوە نەک ئاو!

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations