خەڵک لەکوێ و ئێوەش لەکوێ

هێرش عەبدولرەحمان
13.05.2020

ھیچ دوژمنێک ھێندەی ململانێی ناو ماڵی کوردیی زیانی بەهەرێم نەگەیاندوە، ئەو شەڕە دەنوکەی یەکێتی و پارتیش براوەی تێدانیە. لەوەتی ھەن دووبارە دەبێتەوە، بەڵام دوا نەفەس دەبێت بگەرێنەوە بۆ دانیشتن و گفتوگۆ و واز لە قسەى باق و بریق و سواو بێنن، ئەگەر دەیان خاڵی ناکۆکتان ھەبێت دڵنیام خاڵێکتان ھەیە کۆکبن، بۆیە سەنگەرگرتنی ئێوە لە یەکتر جگە لەزیان بۆ خەڵکی ھەرێم ھیچیتر نیە.

 ئەوەی گرنگە ئێوە بیکەن وازھێنانە لەو شەڕە دەنوکە، برۆن پرسە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم بەغدا چارەسەربکەن،چەندین ساڵە ئەڵێی کەپری فەقیرە بەڕەشەبایەک هەڵدەوەشێتەوە.

کێشەى بودجە چارەسەربکەن، ژیانی خەڵک و ھەرێمی پێوە بەندە.

 خەڵکی ناوچە جێ ناکۆکان نازانن گلەیی لای کێ بکەن، سەدان کێشەیان ھەیە، بڕۆن چارەسەرى ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان بکەن.

 دوای کرۆنا دنیا خەریکی خۆ ئامادەکردنە تا باشتر مامەڵە لەگەڵ ئایندەدا بکات، ئێوە تازە ھەوڵدەدەن وەک ڕابردووبن. زۆر شەرم و نابەجێیە لەم کاتەدا ئێوە بەم شێوەیە ڕەفتاردەکەن.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations