هەڵەبجە زامێکی لەبیرنەکراو ..

دێرین عزەدین
17.03.2020

کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە 
لە کوێوە بچیتە ناو تاوان و تراژیدیاکانی ئەو مێژووە ڕەشەوە خوێن بەرت پێ دەگرێ
ھەڵەبجە زامێکە ھەمیشە خوێنی لێدەچۆڕێ
‫ھەتیوو کردنی منداڵان بوو . ‬
‫بێ کەس کردنی گەنج و پیر بوو. ‬
‫هەڵەبجە زامێک نییە لەبیرمان بچێتەوە، برینێکە هەموو ڕۆژێک دەکولێتەوە ‬

لە ڕۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ کاتژمێر (١١:٣٥) یانزەو سی و پێنج خولەکی پێش نیوەڕۆ، دەیان فڕۆکەی جەنگی ڕژێمی بەعسی سەددام، کەوتنە بۆردومانکردنی شارەکە بە چەکی کیمیاوی و بە چەکی کلاسیکی لە سەرەتادا گازی خەردەلی تێدا بەکارهات و دواتریش بۆ یەکەم جار لە مێژووی دروست کردنی چەکی کیمیاوی گازی دەمارەکان بەکارهات. 

دەیان فڕۆکەی جەنگی (سوخۆی و میراج) ئاسمانی شارەکەیان داپۆشی و (١٥) پانزە جار شارەکە بۆردومان کرا. هەرجارەی (٨- ١٠) هەشت تا دە فرۆکە بەشداريی دەکرد و گازەکانی (خەردەل، سیانید، و فسفۆڕ)یان دەڕژاند بەسەر دانیشتواندا. ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا ڕوویدا، لە کاتژمێر (٣) سێی پاش نیوەڕۆی (١٦/٣)دا، خەڵکەکە هەستیان بە بۆنێکی نائاسایی دەکرد، لە بۆنی سێوی شیرین دەچوو، هەندێکیان بە بۆنی عەتر و خەیار و سێو تێدەگەیشتن، ترسێکی بێوێنە باڵی کێشا بەسەر ئەو خەڵکەدا. 

ئەوەی توانییان بیکەن تەنها ئەوەندە کە درزی دەرگاو دیوارەکان بە خاوليی تەڕ بگرن و دەموو لوتیان بە قوماشی تەڕ داپۆشن، هەندێکیان ئاگریشیان لە ژوورەوەی پەناگەکاندا دەکردەوە.

ئەو هەڵەبجەییانەی کە لەو ژەهربارانە ڕزگاریان بووە، ئەوانەی چارەنوسیان وابوو کە بژین، باسی ئەو ڕۆژە دەکەن کە بەچاوی خۆیان لەژێر دوکەڵی ژەهری کوشندەی کیمیاوی قەدەغەکراودا بینییان، جەستەی هەڵەبجەییەکان وەک گەڵای دار کەوتبوو، ئاژەڵ و باڵندەکانیش هەمان چارەنووسیان هەبوو. خەڵک هەبوو لەبەر دەرگا، لەسەر جادە، لە ناو ئۆتۆمبێلدا گیانی سپاردبوو، زیندووەکان دۆخیان زۆر ناجێگیر و خراپ بوو، دەم و دەست و چاویان لە گۆ کەوتبوو. هەندێکیان بەبێ ویستی خۆیان پێدەکەنین، هەندێکیان پەلە قاژێی دەربازبوونیان دەکرد و کەمێک دەڕۆیشتن و دەکەوتن، چاویان باش بینایی نەدەکرد و وەک ئەوەی دەرزی ئاژنین بکرێن. 

ئەوەش هەموو کاریگەری کوشندەیی ئەو چەکە کیمیاوییە قەدەغەکراوە بەکارهاتووانە بوون.

زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠یش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ.
 بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیای لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

ھێرشە بەدناوەكانی ئەنفال و جینۆسایدکردنی  ھەڵەبجەیە کە لەلایەن سوپای بەغداوە دەستی پێكرد لەلایەعەلی حەسەن ئەلمەجید ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان بەسادەیی ئەنفال، ئەمە کۆمەڵکوژییەکە بە بەسەر کوردەکان دا ھاتووە (نەوەک کەسە عەرەبەکان) لە باکوری ئێراق (باشوری کوردستان)، کورد لە جینۆناسید دەکرا لەلایەن کەسێک کەسەرۆکی (حزب البعث العراقی) بوو بە ناوی سەدام حوسێن کە لە ھەمان کاتدا سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە بوو وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایە عەلی حەسەن ئەلمەجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێران ئەم حەملەیە لەسەر ناوی سورەتی ئەنفال بوو لە قورئان، ئەمە وەکو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعثیەکاندا بۆ زنجیرەیەک سیستەمی ھێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق (باشوری کوردستان) بەکاردەھات، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی ھەڵە بوو بۆ کوردەکان، چونکە کوردەکان لە ھەمیشە بە بەھێزییەوە و بە ماڵ و بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعثی عراقیش ھەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق ھەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات.

٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠) عەلی کیمیایی جەنراڵی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەددام بوو کە وەکوو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان مەحکووم کرا و ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا

ئەم رووداوانە لە ھەست و ھۆشی ھەر تاكێكی كورد جێگایەكی گرنگ و كاریگەریێكی زۆری ھەیە و بەشێوەیەكی دیار كاری كردووە سەری.

ساڵانە یادی ئەم رووداوانە دەكرێت و بە سەدان بابەتیان لەسەر دەنوسرێت و دەیان بەرنامەی تەلەفزیونی لەسەری پێشكەش دەكرێت.بەلام بەداخەوە تاكو ئێستا لە كوردستانی باشور راگەیاندنی حیزبەكان وەكو دەزگاكانی رێكلام تەنیا لایەنە بریقەدارەكانی رووداوەكان نیشان دەدەن و ھیچ حسابێك ناكەن بو ئەو ھەموو نەھامەتیەی بەسەر گەلی كورد ھاتووە ، ئەگەر لە ناوەروكی ووتار و پروگرامەكان بكۆڵینەوە  بەشی ھەرە زۆری تەنیا ئازردانی ھەست و سۆزی جەماوەرە و پێداگوتنی حزب ولایەن و سەركردەكانە و دروستكردنی مێژۆیەكی تەماوی و قارەمانانی دەستكردە، خۆھەلكێشانە و شاردنەوەی راستیەكانە. بەداخەوە زوربەی ھەرە زۆری دورە لە خوێندنەوەیەكی زانستی بو رووداوەكان، باسی ھەڵەکان و ھۆكارەكان و دەرەنجامە راستەكە ناكەن، رۆڵی جەماوەر بە كەم دەزانن شكەستەكان پیلانی دوژمن بووە، سەرنەكەوتن خەتای داگیركەران بووە.

‏هەڵەبجە زامێکی لەبیرنەکراوی گەلی کوردە کە تا کورد وجودی هەبێ پەڵی رەشی هەلەبجە بە نێوچاوانی دوژمنەوە دەمێنێت.

‎-ئەنفال و جینوسایدكردنی كورد وكوردستان  بۆچی ؟ بە بریاری كێ و بەدەستی كێ؟چەند كەس لە بریاردەران لەسەر ئەنفال و جینۆساید  دادگایی كران و سزاكانیان چی بوو؟ئیستا چەند كەس لە ئەنجامدەرانی ئەنفال و جینوساید لە ریزەكانی پێشەوەی حیزبەكانن؟

‎موستەشار فەرماندەبێت كێ باسی خەبات و پێشمەرگایەتی دەكات؟ رفیق حزبی خاوەن موچەووپلەی تایبەت بن كێ باسی دلسوزی و قوربانی گوندنشینەكان دەكات؟ تا كوژراوەكانی جیش الشعبی و مەفرەزەكان لەسەرەوەی لیستی شەھیدانی سەنگەردا بن كەی دایكی شەھید شانازی بە كورەكەی دەكات و كەی كوره‌شه‌هید ھەستی نەتەوایەتیی دەمینێت؟ که‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ته‌نیا له‌ رۆژانی ته‌نگانه‌ و هه‌لبژاردنه‌کان دا ناویان هه‌بێت کێ ئاماده‌یه‌ جارێکی تر بو کوردستان خوێنی خۆی برێژێ و ئاینده‌ی ژن و مناله‌کانی به‌قوربانی

‎پێش 2700 سال کورد خاوه‌ن ده‌وڵەت و ده‌ستەڵات بووه‌.له‌ شۆرشەکانی  پێش ‎سه‌دسال کورد داوای ده‌وڵەتی سه‌ربه‌خۆی کردووه‌ و خوینی له‌پێناو رشتووه‌، ئێستا رێبه‌رانمان دان به‌وه‌ ده‌نێن گوایه‌ کورد مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه‌!! 

‎دوای 20 سال ته‌ماته‌ له‌ سوریا دێنین و په‌تاته‌ له‌ تورکیا و ماست له‌ ئێران و ده‌ستەڵات مژدەی ئاینده‌ی گه‌شمان پێ ده‌دات .

‎شەهیدانی هەڵەبجە لە دڵمانا دەژین و، زەردەخەنەی باخەکانی بەهەشتن و لەسەر لێوەکانمان جێگیر دەبن، بۆنی خوێنی عەتر ئاسای شەهیدە و بە سەر شار و گوندەکانی کوردستان دا دەپرژێت، شەهیدانی هەڵەبجە ئێوە میوانی (جبار السموات والأرض)ن کە هەر لەم دنیا تۆڵەی بۆ کردنەوە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations