خۆپارێزی‌، ترسنۆكی‌ نییه‌..

ئەحمەد میرە
15.03.2020

مردن شتێك نییه‌ مرۆڤ لێی‌ بترسێت، ته‌نها رووداویشه‌ هه‌موومان ده‌یبینین و به‌ ناچاریش ده‌بێت پێیبگه‌ین، خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی‌ بڕوام به‌ قه‌ده‌ری‌ مرۆڤه‌كان هه‌یه‌، بڕوام به‌و بۆچوونه‌ هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ قه‌ده‌رێكه‌وه‌ بۆ قه‌ده‌رێكی‌ تر ده‌ڕوات، له‌ به‌ر رۆشنایی‌ ئه‌و تێڕوانینه‌دا بڕوای‌ ته‌واوه‌تیم به‌ خۆپارێزی‌ هه‌یه‌.

سه‌یره‌ تا ئێستا خۆپارێزی‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌دا وه‌ك ترسنۆكی‌ وێنا ده‌كرێت، سه‌یره‌ به‌شی‌ زۆری‌ مرۆڤه‌كان به‌ ناوی‌ خۆدانه‌ ده‌ست خودا، خۆیان له‌ خۆپارێزی‌ ده‌دزنه‌وه‌!

خودا مرۆڤی‌ پیس خۆر و جه‌سته‌پیسی‌ خۆش ناوێت، دیاره‌ ئه‌وانه‌ نه‌یانبیستووه‌ خودا جوانه‌و جوانی‌ خۆشده‌وێت.

كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی‌ ترسناكه‌ له‌ به‌رده‌رگای‌ هه‌موومانه‌ و بیرت بێت كاتێك تۆ ده‌رگای‌ بۆ ده‌كه‌یته‌وه‌ ده‌ته‌وێت هه‌موومان له‌ ناوبه‌ریت.

ئێمه‌ خۆپارێزی‌ خۆمان ده‌كه‌ین و ئه‌نجامه‌كه‌ش ده‌ده‌ینه‌ ده‌ست خودا.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations