راستییەكی تاڵ !!

زانا عەبدولرەحمان
13.03.2020

من مرۆڤێكی واقعیم باوەرەم بە شتی پێچ وپەنا نیە،ئێستا كاتی دڵدانەوەو لەژێر لێوەوە قسەكردن نیە.
راستییەكە ئەوەیە هەموومان ژیانمان لە مەترسیدایە چەند رۆژێكی تر مەترسییەكان لە كوردستان زیاتر ئەبن.

ئەوەی ئەوان نایڵێن من پێتان ئەڵێم،ئامارەكان راست نین
خەڵك هەیە تووشبووە و هەستی پێ نەكردوە هەندێك خۆیان شاردۆتەوە،پێداویستی پزیشكی پێوست نیە، سەرچاوەی مرۆیی ئامادەكراویش نیە.
دۆخەكە لەوە مەترسیدارترە كە ئێوە كردوتانە بە نوكەتە و پێكەنین و گاڵتەجاڕی.

هەموو ئەو وڵاتانەی كە گیرۆدەی كۆرۆنابوون سەرەتا بەئاسایی وەریانگرتوو خەڵك خۆی نەپاراست.

دڵی خۆتان بەوە خۆش مەكەن كە گەنج ناكوژێت و بێخەم لە نێرگەلەخانە و كۆبونەوە و شوێنی گشتی پاڵبدەیتەوە قسەی زل بكەیت.
خۆمان نەپارێزین هەموومان ئەكوژێت!

حكومەت بەباشی هاتۆتە سەرخەت بەشێكی زۆری پزیشكەكان و بەرێوەبەراتی تەندروستی شارەكان و لیژنەكان و دەزگا ئەمنیەكان بەوپەڕی دڵسۆزی بەو توانایەی هەیانە بە ئەركی خۆیان هەستاون.
لێتان ئەپارێنەوە خۆتان بپارێزن لە ماڵەكانتان بمێنەوە مەچنە شوێنی قەرەباڵخ بەڵام ئێوە گوێ پێنادەن،بۆیە ئێوەی هاووڵاتی بریارئەدەن دۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵ بێت یان لە كۆنترۆڵ دەربچێت.کە کار لەکار ترزا ڕەوشەکە،بە هیچ كەس راناگیرێت.

بۆیە بترسن زۆر بترسن،ئەمە جەنگە ئەوەی ئیهمالی بكات و سەنگەری خۆی قایم نەكات هەر خۆی باجەكەی نادات،بەڵكو هەموومان گیرۆدە ئەكات.

تكایە با پابەندبین خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی مەترسی لە سەر ژیانی ئەوانتر دروست نەكەین.
پزیشك و كارمەندانی تەندروستی وەك تۆ مرۆڤن تۆ خۆت ناپارێزێت ئەوانیش تاشوێنك ئەتوانن پارێزگاری لە ژیانت بكەن.
دوایی بەناچاری ئەبێت بدەنە دەست ئیزرائیل.

‎مەلێن فشەیە و مەڵێن ئەوەی خودا نەیكات نابێت،خوداش ئەڵێت خۆتان و مناڵەكەنتان لە بەڵا بپارێزن
‎ناكرێت تۆ هیچ نەكەیت و خودا تۆ بپارێزیت ،تێبگە خودا مرۆڤی ئیهمال و بێ گوێ و کەمتەرخەم ناپارێزیت.

ئومێدەكەم هەمووتان ترسابن
نەترسان ئازایەتی نیە و بێسودە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations