دکتۆر بەرهەم لە زمانی بانگەشەکەرانی یەکڕیزیەوە

بڵێسە جەبار فەرمان
04.03.2020

ئەمڕۆ مەیدانی شەڕو سەنگەر لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانە لەرێگای میدیا یەکێک ئەکرێت بە پاڵەوان و نیشتیمان پەروەر. ئەتوانرێت یەکێکی تر بکرێت ناپاک. دکتۆر بەرھەم ڕاستە سەرکردەیەکی کوردو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، نابێ ئەوە فەرامۆش بکرێ سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵە ئەرکێکی قورس و دژواری ھەیە لە عیراق وبەپێی دەستور دەسەڵاتی دیاری کراوە کە ناتوانێت لێی لا بدات.

دەبێت پارێزەری دەستور و بەرژەوەندی عیراق بێت. واتا دەبێت بەردەوام ھەوڵی ھاوسەنگی بدات لەنێوان ھەموو پێکھاتە و حزب و لایەنەکان و لەگەڵ ئاڵۆزی و دەستوەردانی ھەرێمی بەرخورد بکات.

د بەرھەم توانیوێتی لەم کاتە سەخت و دژوارانەدا ببێتە کۆکەرەوەی لایەنەکان و ھەڵدان بۆ رازی کردنی ھەمولاکان و نەھێشتی خوڵقانی شەڕی کۆلان بە کۆلان. کە زۆر لایەن کاری بۆ ئەکەن ئێمە وەکو کورد واجبمانە بە ھەموو حزب و لایەنەکانەوە پشتگیری لێ بکەین.

لە زۆر پرسدا گەڕاوەتەوە هەرێم پرسی بە حزبەکەی خۆی و لایەنەکان و کەسایەتیەکان و کاک مەسعودیش کردوە ئەو لایەنانەی کە دایم بانگەشەی یەکریزی دەکەن دەبێت لە ھەموان زیاتر پشتگیری لێ بکەن.

ریعایەتکردنی مەوقعی دەستوری وەک سەرۆکی وڵات یا چاوەڕوانی زیاتر لێی لەو پێگەیە حەقە و لە جێی خۆیدایە. بەڵام زمانی تەخوین و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خۆ کردنە نیشتمانی و ئەوانی تریش نانیشتمان پەروەر ئەوە دژی یەکڕیزیەو هەوڵی کوێرانەیە بۆ لایکی فیس بوک و لەمیدیاوە خۆ کردنە پاڵەوان.

کەس بە میدیاو خیتابی خۆ شکێن ئەنجامی باش بەدەست ناهێنێت لەو عیراقە ئاڵۆزە کە هێشتا نەزعەی گەورەیان دژە بە کوردو کوردستانە ناکرێ. کەواتە قەدەرمان یەکڕیزیە بە زمان و رەفتار.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations